سەربەخۆیی کوردستان و چەند سەرنجێک

0

نوچەنێت-فراتاب

سەرباری هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچە،زلهێزەکان و دژایەتی توندی دەوڵەتی مەرکەزی عێراق سەرکردایەتی کورد و بە تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادە نین لە مەسەلەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەم هەرێمە پاشەکشە بکەن. دوو بابەت، بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی یەکجاری کردۆیەوە، یەکیان جددی بوونی بارزانی و دووهەمیان ئەگەری گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ بەغدا لە دوای کۆتایی هاتنی داعش.

ئەم دوو مەسەلە بوونەتە هۆی ئەوەی، کە ریفراندۆم ببێتە بابەتێک، کە پاشەکشکردن لێی موستەحیل بێت. بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، کە ریفراندۆم و دوابەدوای ئەودا دیاریکردنی رێککەوتنێک بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، کە بێ گومان رەوتێکی سیاسی هەستیار و مێژووییەوە، چ دەرهاویشتە و شوێندارییەکی ناوخۆیی دەبێت، بە تایبەت، کە لیرەدا زۆرتر بوارە ئەمنیەکەیە. لێرەدا دەکرێ چەند خاڵێک دەستنیشان بکرێت.

یەکەم: ریفراندۆم و دیاریکردنی کات بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی یەک لایەنەی هەرێمەکە، رەنگە ببێتە هۆی هاتنە ئارای بارگرژی و تەنانەت تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان هەرێم و دەوڵەتی مەرکەزی عێراق، بە تایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان. ئەم ناوچانە بریتییە لەو چەند ناوچەیە، کە لە رۆژئاوایی ترین خاڵ، واتە چیاکانی شنگال دەستپێدەکات تا دەگاتە رۆژهەڵاتی ترین خاڵ واتە خانەقین. فاکتەرێکی گرنگ، کە پێدەچێ قەیرانەکە ئاڵۆزتر بکات، پێکهاتەی دانیشتوانی ئەم ناوچانەن، کە لە کورد، عەرەب، تورکمان، شیعە و سوننە پێکدێت. تێکەڵاوبوونی ئەم پێکهاتانە رەنگە ببێتە هۆی بارگرژییەکی زیاتر.

دووەم: مەسەلەی نەوت و گاز، بە تایبەت لە کەرکوک، کە ئەمە بابەتێک نییە، کە هەولێر و تەنانەت بەغداش بە ئاسانی چاپۆشی لێ بکەن. نزیک بە 30%ی نەوتی یەدەکی عێراق لە کەرکوک و خانەقینە و عێراق لە سەردەمێکدا، کە کۆنتڕۆڵی ئەم ناوچانەی بە دەستەوە بوو، رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.

سێهەم: دەبێ سەرنجی ئەوەش بدرێ، کە نزیک بە یەک ملیۆن کورد لە ناوچە عەرەبیەکان ژیان دەبەنە سەر و بە پێچەوانەوە ژمارەیەکی بەرچاویش لە عەرەبەکان لە هەرێمەکەدا نیشتەجێن. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە، کە کوردەکانی دانیشتووی ناوچە عەرەبیەکان بە تایبەت لە بەغدا، وەک بەشێک لە دەوڵەمەندەکانی بەغدا هەژمار دەکرێن. پرسیارەکە ئەوەیە، کە ئایا ئەم رێژەیە لە کورد و عەرەب، کە دانیشووی سەر خاکی یەکترن، نابێ فاکتەرێک بۆ هاتنە ئارای کێشە؟

سەرباری ئەم کێشە و تێبینیانە، ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، بڕیارێکی مێژووییەوە و سەرکردایەتی کورد بڕیاری خۆی لە سەر داوە. کورد ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە رەهەند و روانگە مێژوویی و سیاسییەکەی لێکدەداتەوە و لەم رووەوە دەبێ زۆرتر سەرنجی رەهەندی ئابووری و ئەمنیەکانی بدرێت.

هەر چۆنێک بێت، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان رەوتێکی سیاسییە، کە دەتوانێ بارگرژی و کێشەی ئەمنی بۆ عێراق بەدواوە بێت. لەوێڕا خەونی دێرینەی سەربەخۆیی بۆ کوردەکان خەریکە وەدی بێت، دەبێ سەرنجی تێچووە ئەمنیەکانی ئەم مەسەلەیە بدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com