ریفراندۆم،کۆتایی خەونێک

0

نوچەنێت-PRI

رۆژی 25ی سێپتەمبەر، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەشداری گشتپرسییەک دەکەن، تاکوو دەنگی خۆیان لە بارەی مانەوە لە عێراق یان پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بخەنە سندووقەکانەوە. بۆ کوردەکان ئەم ریفراندۆمە حوکمی خەونێکی بە دی هاتووە، بەڵام دەنگ دان بە سەربەخۆیی کوردستان کۆمەڵێک نیگەرانی لە ئاستی نێودەوڵەتی و بە تایبەت بۆ دەوڵەتی عێراق بەدواوە بووە. بەغدا لە بنەڕەتدا دژی هەر جۆرە گفتوگۆیەک بۆ سەربەخۆیی کوردەکانە، چونکو پێی وایە ئەم رووداوە دەبێتە هۆی دابەشبوونی عێراق.

بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن کورد، کە لە هەرێمەکە دەژین، گشتپرسیەکە وەک خەونێک وایە، کە بەدی هاتبێت. ئەوان هیوادارن، کە پێکهێنانی دەوڵەتێکی کوردی کۆتایی چیرۆکی رەنج و ستەم و بێ بەشیەکانیان بێت. گرنگتر لەم پرسانە، کوردەکان پێێان وایە، کە بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بە مانای دەربازبوون لە سەردەمێکی دوورودرێژ لە فیرقەگەرایی و شەڕ و توندوتیژیە، کە عێراقی تێوەگلاوە.

بەڵام دەبێ سەرنجیش بخرێتە سەر نیگەرانیەکانی عێراق. سەرکردە عێراقیەکان و بە تایبەت سەرکردە شیعەکان، پێیان وایە ئەم گشتپرسییە دژ بە دەستوری وڵاتە، ئەمە لە کاتیکدایە، کە شەڕی داعش لە ئارادایە و لایەنە شیعەکان لە ململانێ و رکابەرایەتییەکی سەختدان.

لە بەرامبەردا کوردەکان دەڵێن، بەغدا هەر کات پێی کرابێ دەستووری پێشێل کردووە، بۆ نمونە کەم کردەوەی پشکی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵ. بلۆکە کردنی ئەو چەک و چۆڵانەی، کە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کراون. پەراوێزخستنی کوردەکان لە دامەزراوە و دەزگا سەربازیەکان، بەربەست دروست کردن بۆ کوردەکان لە مەسەلەی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکان، ئەمانە بەشێک لەو هۆکارانەن، کە پاڵ بە  بڕیاری سەربەخۆیی کوردەکانەوە دەنێن و پرۆسەکە خێرا دەکاتەوە.

لە گشتپرسی بۆ دەستوری عێراق لە ساڵی 2005، کوردەکان بەشدارییان لە دەسەڵات کرد، چونکو ئەو کات لە دەستوردا هاتبوو، کە عێراقی دوای سەدام دەبێ هەل و دەرفەتی هاوڵاتی بوون بە کوردەکان بدات، وەک ئەوەی بۆ خەڵکانی دیکەی عێراقی قائیل بووە. بەڵام کورد ئێستا قەناعەتی وایە، کە ئەو دەستورە بێ بەها و بێ نرخ بووە.

وڵاتانی دیکەی وەک تورکیا و ئێران، نیگەرانی خۆیان لە بارەی ریفراندۆمەکە نەشاردۆتەوە. بەرپرساری تورکیا باوەڕیان وایە، کە دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان، دەبێت هۆی پشێوی و ئاڵۆزی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام کوردەکان لە بەرامبەردا بۆ ئەم نیگەرانیانە وەڵامی خۆیان پێیە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممەی رابردوو بە بی.بی.سی رایگەیاند: ئێمە چ کات لەم ناوچەیە ئەمن و ئاسایشمان بووە، کە ئێستا نیگەرانی لە دەستدانی بین؟ چ کات عێراق یەکگرتوویەکی بێ وێنەی بووە، کە ئێستا ئێمە بمانهەوی نیگەرانی تێکدانی ئەم یەکریزیە بین؟

کوردەکان باوەڕیان وایە، کە بەردەوام هێزێکی یەکلا کەرەوە و سوودمەن بوون و بەو شێوەش دەمێننەوە. هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سێ ساڵی رابردوودا شەڕی داعشی کردووە و  هەرێمەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن 800 هەزار پەنابەر و ئاوارەی سوری و عێراقی لە خۆیدا جێ کردۆتەوە.

هەرێمی کوردستان پێکهاتەیەکە لە کورد، تورکمان، عەرەب، مەسیحی و ئێزیدی و ئاوێتەیەکە لە کەلتوور و ئایین و ئایینزای جیاواز. سەرباری ئەمانەش، هیچ کات نەبۆتە فاکتەرێکی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، بە پێچەوانەوە شەریکێکی بازرگانی و بازاڕێکی پڕ سوود بووە بۆ ئێرانی و تورکەکان.

بەڵام لە بارەیەوە ئەمریکا، لانی کەم بە ئاشکرا داوای لە کوردەکان کردووە، کە پرسی ریفراندۆم دوا بخەن. ئیدارەی ترەمپ و ژمارەیەک لە سیناتۆر و نوێنەرانی کۆنگرێس بەردەوام رۆڵی کارا و کاریگەری کوریان لە شەڕی داعش ستایش کردووە، بەڵام نیگەرانی ئەوەن، کە ئەم گشتپرسییە ببێتە هۆی بە هێزبوونی پێگەی شیعەکان لە بەغدا، کە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی گشتیدا لە ساڵی داهاتوو.

بە دەر لە هێڵی فەرمی و دیپلۆماسییەکان، پڕ ئاشکرایە، کە واشنتۆن و هاوپەیمانەکان ، وەک سعودیە و تورکیا تێگەیشتوون، کە عێراق، عێراقی جاران نەماوە. ئێستا گروپە میلیشیاییەکانی عێراق بە هێزتر لە سوپای ئەم وڵاتە دەرکەوتوون، لە راستیدا ئەوان ئیدارەی دەوڵەت دەکەن. لە دۆخێکدا، کە کوردەکان 25 ساڵە ئیدارەی خۆیان دەکەن، وەک ناوچەیەکی پایەدار و ئەمن، ئێستا لە عێراق جەمسەری سەرەکی دیپلۆماسین و لە راستیدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە عێراق وێنەی دەوڵەت وێنا دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com