ئیسرائیل خوازیاری سەربەخۆیی کوردستانە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەرەنسا

ئیسرائیل تەنها وڵاتێکە، کە بە ئاشكرا پشتیوانی لە رەوتی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات. سەرباری دژایەتی دەوڵەتی عێراق. بڕیار وایە، کە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، رۆژی 25ی سێپتەمبەر بەڕێوەبچێت و ئێران، تورکیا و تەنانەت ئەمریکا، رەزامەندییان لە سەر ئەم گشتپرسییە نییە.

دیوانی باڵای عێراق، لە هەیمەنەی بەرزترین ناوەندی دادوەری وڵات، حوکمی لە سەر دواخستنی رەوتی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان داوە. نوری مالیکی، سەرۆکوەیزرانی پێشووی عێراق لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە رێگە نادات ئیسرائیلێکی دووهەم لە باکوری وڵات بێتە کایەوە.

بەم حاڵەشەوە، بنیامن نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە رۆژانی رابردوو جەختی کردەوە، کە پشتیوانی لە هەوڵە رەواکانی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی سەربەخۆ دەکات.

بەر لە نەتانیاهۆ، ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئیسرائیلی لەوانە جەنەڕاڵ یائیر گوڵان، بەرگرییان لە سەربەخۆیی کورستان کردووە. جێگری ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسرائیل گوتوویەتی: بە سەرنج دان بە بوونی ئێران لە ناوچە و نائارامیەکانی، بوونی وڵاتێکی کوردی بەهێز، سەقامگیر و یەکپارچە لەم زەلکاوەدا، بیرۆکەیەکی باشە. ئەم جەنەڕاڵەی ئیسرائیل، ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژوویەکانی کورد و ئیسرائیل کردووە و وەبیری دێنێتەوە، کە ئەم دوو گەلە لە سەرەتاکانی 1960ەوە لە پەیوەندیدا بوونە.

گیدئۆن سار، وەزیری پێشوو و ئەندامی پارتی راستی لیکۆد دەڵێت: کوردەکان هەمێشە هاوپەیمانی ئیسرائیل بوونە و دەمێننەوە، چونکە ئەوانیش وەک ئێمە کەمینەن. ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە خەباتی کوردەکان لە دژی داعش گوتوویەتی: تەنها ئەوەندە بەسە، کە سەیری نەخشەیەک بکەین تا تێبگەین، کە کوردەکان دەتوانن بەربەستێک بن لە بەردەم بناژۆخوازی ئیسلامی. بە بۆچوونی گیدئۆن سار، کوردەکان بەردەوام پەیوندییەکی نزیکیان لە گەڵ جوولەکەکان و ئیسرائیل هەبووە.

خانمی ئەوفرا بنجیو، بەڕێووبەەری بەشی دیراساتی کوردناسی لە زانکۆی تەل ئەبیب دەڵێت “لە ماوەی ساڵانی 1966 بۆ 1975، ئیسرائیل بە شێوەی ژێربەژێر یارمەتی سەربازی و مرۆیی بە کوردەکان کردووە”. بنجیو دەشڵێت “کاتێک، کە جوولەکەکانی عێراق، لە ژێر گوشاری بەعسدا بوون، کوردەکان یارمەتیان بە دەربازبوونیان لە عێراق دەکرد”.

خانمی بنجیو وەبیری دێنێتەوە، کە مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردەی مێژوویی کورد و هەروەها کوڕەکەی “مەسعود بارزانی (سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان)، بەردەوام سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

لە روانگەی بنجیووە، وڵاتی کوردستان دەتوانێ رۆڵی ناوچەیەکی بەربەست لە نێوان توندڕەوەکانی شیعە لە لایەک و توندڕەوەکانی داعش لە لایەکی دیکەوە بگڕێت. بە گوتەی ناوبراو، کوردستان لە هەیمەنەی وڵاتێکی لائیک، دیموکراتی و میانەڕەو رۆڵێکی ئەرێنی لە ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com