کەتەلۆنەکان چاوەڕێی سبەی دەکەن

0

نوچەنێت-بی بی سی

ماریانا راخۆی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێداگرە لە سەر ئەوەی، کە ریفراندۆمی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەنەچێت. لە بەرامبەردا، سەرکردەکانی هەرێمەکە لە هەوڵدان پرسی ریفرادندۆم بگەیێننە ئەنجامی خۆی و لە ئێستادا سەلماندنی پێچەوانەوەی ئەم لێدوانە توندانە رۆژ لە دوای رۆژ دژوارتر دەبێت.

چواردە کەس لە بەرپرسانی میانی و کارمەندانی دەوڵەتی خۆجێی دەستگیر کراون. گرنگتر لە هەمووی ئەمانە، لە ناوبردنی 10 ملیۆن بەرگەی دەنگدان و داخستنی ئەو پێگە و ماڵپەڕانەیە، کە کەتەلۆنەکان و پرسی سەربەخۆیییان میدیایی دەکەنەوە.

دەوڵەتی خۆجێی هەرێمی کەتەلۆنیا هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، کە ئامادە نییە بڕیاری دادگای دەستوری ئەم وڵاتە جێبەجێ بکات رایگەیاندووە، کە هەوڵەکانی ئیسپانیا بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی رێفرانۆم بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا بۆ ناردنی هێزە ئەمنیەکانی بۆ کەتەلۆنیا سێ کەشتی بە کرێ گرتووە و بە کردەوە ململانێی هێز دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پۆلیسی هەرێمەکە.

سەردۆزگەری گشتی کەتەلۆنیا فەرمانی بە هێزەکانی پۆلیسی داوە، کە سەرپێچی لە بڕیارەکانی پۆلیسی نیشتمانی بکەن و هەموو هەولەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی پرۆسەکە بخەنە گەڕ.

کارلۆس پۆیگدۆمێنت ،سەرۆکی دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری کەتەلۆنیا پێداگرە لەوەی، کە گشتپرسییەکە ئەنجام بدرێت. دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی ملیۆنان بەرگی دەنگدان لە لایەن دەوڵەتی مەرکەزیەوە، سەربەخۆیی خوازەکانی ئەم هەرێمە بە کەڵک وەرگرتن لە کۆپی ئەم بەرگانە، بەرگەی نوێیان چاپ کردۆتەوە.

ماریانا راخۆی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە فەرمی داوای لە دەوڵەتی کەتەلۆنیا کردووە، کە گشتپرسیەکە ئەنجام نەدرێ و گوتوویەتی ئەمە پلانێکی نایاسایی جودایی خوازانەیە، کە لە وڵاتێکی دیموکراتی بەڕێوەدەچێ و ناکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاساوە.

وەزیرێکی باڵای کابینەی حکومەتی ئیسپانیا بە بی بی سی گوتووە، کە چاوەڕێ دەکەن ریفراندۆمەکە بەڕێوەبچێت. هەر چەند پێیان وایە، کە لە گەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەوڕوو نابێتەوە. دەوڵەتی ئیسپانیا نیگەرانە لەوەی، کە ئەم ریفراندۆمە لە ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی ‌هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا لە گەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بێتەوە.

ئەگەر کارلۆس پۆیگدۆمێنت و هابیرەکانی ئامادەی پاشەکشێ نەبن، بەرپرسانی ئیسپانیا رەنگە رێکاری دیکە بگرنە بەر.

خۆزێ مانۆئێل مازا، سەردۆزگەری گشتی ئیسپانیا رایگەیاندووە، کە دەکرێ کارلۆس پۆیگدۆمێنت ،دەستگیر بکرێت و بە تۆمەتی نافەرمانی مەدەنی و کەڵکی خراپ وەرگرتن لە بەرپرسایتی و پێگەی دەوڵەتی، بدرێتە دادگا.

بە پێی بڕگەیەکی دەستووری ئیسپانیا، دەوڵەت دەتوانێ بۆ گەرنتی کردنی رەچاوکردنی یاسا گشتییەکان لە لایەن 17 ناوچەی ئۆتۆنۆمی وڵاتەوە بۆ وێنە کەتەلۆنیا، ئەنجومەنی سینای ئەم وڵاتە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر و بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

 کارلۆس پۆیگدۆمێنت، سەرۆکی دەوڵەتی خۆجێی کەتەلۆنیا، دەڵێت: ئەگەر ریفراندۆم بەڕێوە بچێ و دەنگ بە سەربەخۆیی هەرێمەکە بدرێت، یەکەم کارێک کە ئەنجامی دەدات واتە لە رۆژی دووشەممەوە، داوای گفتوگۆ لە گەڵ ئیسپانیا و یەکێتی ئەوروپا دەکات، ئەگەر چی جەختیش دەکاتەوە، کە سەرباری هەمووی ئەمانە، نەخشەرێگاکەی بۆ سەربەخۆیی بێ ئەم لاو و ئەولا دەگاتە ئەنجامی دڵخواز.

سەرچاوەکان لە دەوڵەتی ئیسپانیا بە شێوەی نافەرمی دانیان بەوەدا ناوە ئەگەر کەمتر لە 50% لە کۆی 5 ملیۆن و 500 هەزار دانیشتوانی هەرێمەکە، کە وەک خاوەنی مافی دەنگدانن بەشداری ریفراندۆمەکە بکەن، ناچار دەبن پێداچوونەوە بە بەرنامە و سیاسەتەکانی خۆیاندا بکەن.

لە دوای ئۆکتۆبەرەوە، کەتەلۆنیا رەوشێکی جیاواز ئەزموون دەکات، چونکە دەبێتە گۆڕەپانی دوو واقعی جیاوازی یاسایی. لە کاتیکدا، کە لە بەرشەلۆن، نوێنەرانی پەرلمانی کەتەلۆنیا بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا کۆدەبنەوە، هاوکات دەوڵەتی ئیسپانیا، دەوڵەتی خۆجێی کەتەلۆنیا بە ناشەرعی رادەگەیەنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com