پەیامی بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەریم زەند

0

نوچەنێت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بروسکەی سەرەخۆشی خۆی، ئاراستەی بنەماڵەی کەریم زەند،مێژوونوس ناوداری کورد کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/10/2017، بەبۆنەی کۆچی دوایی زانا و مێژوونووسی کورد کەریم زەندی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بروسکەی سەرەخۆشی، ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد و رای گەیاند: “مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرێکی ماندوویینەناسی گەلەکەمان بوو، یەکێک بوو لەو دڵسۆزانەی خزمەتی کۆماری کوردستان لە مەھابادی کرد و بە درێژایی ژیانی وەک مامۆستا، مێژوونووس، لێکۆڵەر، ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە”.

دەقی بروسکەی ماتەمینی بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا کەریم زەند

ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا، مێژوونوس، ڕۆشنبیری ناودار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کوردستان، مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم.

مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرێکی ماندوویینەناسی گەلەکەمان بوو، یەکێک بوو لەو دڵسۆزانەی خزمەتی کۆماری کوردستان لە مەھابادی کرد و بە درێژایی ژیانی وەک مامۆستا، مێژوونووس، لێکۆڵەر، ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە و دەیان کتێب و سەدان وتاری لەبواری مێژوو و جوگرافیا بۆ گەلەکەی کردۆتە دیاری.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواکارم گیانی پاکی مامۆستا کەریم زەند، بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١٠ـ ١٠ـ ٢٠١٧

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com