نێچیرڤان بارزانی: ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌ عێراق هه‌بوو شكستی هێنا

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا لە عێراق، کۆبوونەوە و دۆخی پێش و دوای پرۆسه‌ی گشتپرسی باشووری کوردستانیان تاوتوێ کرد و نێچیرڤان بارزانی گوتی “‌ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو سه‌لماندی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌ عیراق هه‌بوو شكستی هێنا”.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10-10-2017 نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق و كیرت ستۆكڵ ستیلفێرد كونسوڵی گشتی و جێگره‌كه‌ی کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ دیدارەکەدا سیریل نان ، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق ‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق هەروەها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ دروستكردنی دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نیشان دا، هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌ تێكشاندنی تیرۆر و تیرۆریستان و هاوكاریی خه‌ڵك و حكومه‌ت بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، به‌رز نرخاند.

لە دیدارەکەدا‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و قۆناخی پێش و دوای گشتپرسی و كاردانه‌وه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ تاوتوێ کرا و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ، بارگرژی و هه‌ڵچوونه‌كان له‌ به‌رژوه‌ندیی هیچ لایه‌نێکدا نییه‌ و دیالۆگ و دانوستاندن باشترین رێگه‌‌چاره‌ی كێشه‌كانه‌. هه‌ر لە دیدارەکەدا ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و باڵیۆزی ئەڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌رلینیان دووپات كرده‌وه.

لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و پشتیوانییه‌كانی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد له‌ بواری مرۆیی و سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان‌، هه‌روه‌ها لەبارەی ئه‌و هۆكارانه‌ كه‌ وایكرد گه‌لی كوردستان بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسی بدات، گوتی: “ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو سه‌لماندی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌ عیراق هه‌بوو شكستی هێنا، بۆیه‌ ده‌بێت بیر له‌ شێوازێكی نوێ له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێته‌وه”.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی ‌له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ ئه‌جێندایه‌كی كراوه و بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ ده‌ربڕی ، تاوەكو بتوانرێت بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر و لێكگه‌یشتنێك مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا بێت ، سه‌قامگیری و ئارامی به‌دوای خۆیدا بهێنێت و ئاینده‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات، له‌مباره‌یشه‌وه‌ رۆڵی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێویست زانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com