فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆن دەردەکرێت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەرکرد، کە بەپێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەرپەرشتی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستیان کردووە.

دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند “دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆن دەرکرد، کە سەرپەرشتیی گشتپرسییان کردووە لە هەرێمی کوردستان”.

بەیرەقدار هەروەها دەڵێ “فەرمانەکە دوای ئەوە دەرکراوە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی سکاڵای تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی گشتپرسییەکە پێچەوانەی فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵی بووە”. جەختیشی کردەوە “بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، بەپێی ماددەی 329ـی یاسای سزادانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com