لە دوای هاتنی داعش ٥ ملیۆن عێراقی ئاوارە بوونە

0

نوچەنێت-الیوم السابع

لیز گراند، رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، دەڵێت: لە دوای داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق لە لایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤، زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە ئاوارە بوونە.

رادیۆ بی بی سی، لە زاری گراندەوە رایگەیاندووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٥.٤ ملیۆن کەس لە خەڵکی مەدەنی عێراق ئاوارە بوونە.

بە گوتەی رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ئەم رێکخراوە نیگەرانی باری تەندروستی ئاوارەکانە  وهۆشداری دەدات، کە بە دەیان هەزار لە منداڵانی ئاوارە بەرەوڕووی مەترسی گەورە و گوشاری دەروونین و پێویستیان بە پشتیوانی و خزمەتگوزاری تایبەت هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com