روسیا: سوپای پاسداران بە هێزێکی تیرۆریستی ناناسین

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، بە دیدێکی رەخنەگرانە دەڕوانێتە پلانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، پلانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانانی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان رەتدەکەینەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفەکس، بە گێڕانەوە لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاوی کردۆتەوە، کە مۆسکۆ سوپای پاسداران وەک رێکخراو و هێزێکی تیرۆریستی ناناسێت.

چاوەڕوان دەکرێ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی خۆی دەربارەی ئێران و هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم وڵاتە رابگەیەنێت.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە راپۆرتێکدا لە زاری گەورە بەرپرسانی ئاگادار لە ئیدارەی ترەمپ رایگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنەکە بە هەڵوەشاوە رادەگەیەنێت .بە پێی زانیاریەکانی واشنتۆن پۆست، ترەمپ ئەم بڕیارەی خۆی رۆژی پێنجشەممە،١٢ ئۆکتۆبەر بە فەرمی رادەگەیەنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com