پەرلەمانتارێک: بڕینی بودجە و موچەی كەركوك کارێکی نادەستورییە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاو توێکردنی بڕینی بودجە و موچەی كەركوك، بە بیانووی نەبوونی پارێزگار لەپەرلەمانی عێراق کارێکی نادەستوری، نائسوڵی، نائیداری و نا یاسایییە.

دوای دەرکردنی 12 بڕیار لەدژی كوردستان، بە بیانووی نەبوونی پارێزگار، بڕینی بودجە و موچەی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەكرێت، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدریش لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە “نەبوونی پارێزگار لە شارەكە، واتا نەدانی موچە و بودجەی كاروباری ئیداری و دارایی پارێزگا، هەروەها بودجەی بەڕێوەبەردن خەرج ناكرێت، چونكە هەمووی پەیوەستە بەواژۆی پارێزگارەوە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیژنەی پارێزگاکان و هەرێمەکان لەفراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی تاوتوێکردنی بڕینی بودجە و موچەی كەركوك، بە بیانووی نەبوونی پارێزگار لە رایگەیاند: بەپێی دەستور و یاسا پارێزگاری کەرکوك تاوەکو ئەو ماوە یاسایییەی، کە ئایا مەحکەمەی ( قەزا) ئیداری داواکەی قبووڵ دەکات و دەیکاتەوە بەپارێزگار یان نا، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوك دەبێت و دەتوانێت ئیشوکارە یاساییەکان بەڕێبکات. 

محەمەد عوسمان زیاتر روونیکردەوە و گوتی “لەو رۆژەی مەجلیسی نوابی عێراقی بڕیارەکەی داوە، بۆ ماوەی 15 رۆژ پارێزگاری کەرکوك بۆی هەیە تانە لە بڕیارەکەبدات، لەدوای ئەو 15 رۆژە، کە دەچێتە مەحکەمەی (قەزا )ئیداری، لەو رۆژەوە تاوەکو 15 رۆژی دیکە، دەبێت کەیسەکە یەکلایی بکاتەوە، کە ئایا تانەکە لەجێگای خۆیەتی یان نا”.

سەبارەت بەدوا بڕیاری مەحکەمەی (قەزا )ئیداری دەڵێت “ئەگەر تانەکە لەجێگای خۆی بوو و قبووڵکرا، ئەوا نەجمەدین کەریم، دەبێتەوە بە پارێزگار و لە جێگای خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر تانەکەی قبووڵ نەکرد، ئەوا نابێتەوە بە پارێزگار، ئەوکاتە واژۆ دەخوات بۆ گواستنەوە، سەرف و پڕۆژە …هتد. بۆیە بێجگە لەم شێوازە، هەرشتێكی تربکرێت نا دەستوری، نائسوڵی، نائیداری و نا یاسایییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com