بۆریس جانسۆن: ئێران دەبێ رۆڵی تێکدەرانەی وەلابنێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای دیدار و گفتوگۆی لە گەڵ عەلی ئەکبەر ساڵەحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: بەریتانیا هەوڵی پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی دەدات، بەڵام دەبێ ئێرانیش بەڵێنی خۆی بە جێ بگەیەنێ و رۆڵی تێکدەرانەی خۆی وەلابنێ.

جی ئاماژەیە، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رۆژی سێشەممە ١٠ی ئۆکتۆبەر، لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە سەر پابەندی وڵاتەکەی بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی گروپی 1+5 کردەوە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەم بارەیەوە رایگەیاند: جەخت لە سەر بەڵێنی بەریتانیا و پابەندبوونی بەم رێککەوتنە لە گەڵ شەریکەکانی ئەوروپیمان دەکەینەوە و پێمان وایە، ئەم رێککەوتنە بۆ ئاسایشی ناوچەکە بایەخێکی گرنگی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com