ترەمپ، سبەی بڕیارەکەی دەربارەی ئێران رادەگەیەنێت

0

نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس

نەگوجاندنی گوتارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرنامەی رۆژانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٢ی ئۆکتۆبەر لە کۆشکی سپی، ئەو گومانەی بەهێز کردووە، کە رەنگە دۆناڵد ترەمپ، بیەوێ سبەی هەینی،بڕیاری کۆتایی خۆی دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران رابگەیەنێت.

ئاژانسی هەواڵی ئاسپشیتێدپرێس. لە راپۆرتێکدا،  تیشکی خستۆتە سەر ئەم گریمانەیە و دەڵێت، پێدەچێ سەرۆکی ئەمریکا، سبەی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە ئێران و رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم وڵاتە رابگەیەنێت.

ئەم ئاژانسە بە پشت بەست بە لێدوانەکانی ترەمپ، کە گوتبووی زۆر زوو هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێ، لە لایەکی دیکەوە ئەوەی کە لە بەرنامەی رۆژانەی کۆشکی سپی، کاتێکی بۆ گوتارەکەی ترەمپ دیاری نەکراوە، رایگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی،١٣ی ئۆکتۆبەر دوایین هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com