بیوەژنی سپی ریزەکانی داعش کوژرا

0

نوچەنێت-تایمز

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند، کە سالی جونز، ناوسراو بە بێوە ژنی سپی ناو ریزەکانی داعش لە سوریا، بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر شاری رەقە کوژرا.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانیا، لەسەرچاوەیەکی حکومەتی ئەم وڵاتە گواستوویەتیەوە، کە سالی جونز، وێڕای کوڕەکەی لە ئەنجامی ئەم هێرشە کوژراون، تایمز ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە کوڕی بێوەژنی سپی تەمەن ١٢ ساڵ بووە، کە گیانی لە دەست داوە.

رۆژنامەی تایمز راشیگەیاندووە، فڕۆکە بێ فڕٶکەوانەکەی ئەمریکا لە کاتی هەڵاتنی جونز ناوبرای کردۆتە ئامانج. دەزگای هەواڵگری بەریتانیا لە ماوەی ساڵانی رابردوو شوێن پێی ئەم هاوڵاتیەی خۆئ هەڵگرتبوو.

سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی بەریتانیا هەواڵی کوژرانی بێوەژنی سپی بە دڵخۆشکەر وەسف کردووە.

کەنالی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی لەم بارەیەوە دەڵێت، سالی جونز، کە دانیشتووی رۆژهەڵاتی بەریتانیا بووە، ساڵی ٢٠١٣ وێڕای کوڕەکەی پەیوەست بووە بە داعشەوە.

جونز گۆرانیبێژێکی راپی بەناوبانگی بەریتانیا بووە و یەکێک بووە لە ئەندامە کاراکانی داعش و بە کاروباری ئەندام پەیداکردن خەریک بووە.

دوای ئەوەی، کە هاوسەری جونز، بە ناوی جنید حسین، لە ئەنجامی هێرشێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا کوژرا، بە بێوە ژنی سپی ناو ریزەکانی داعش ناوبانگی دەرکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com