ستافی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی مەزاری تاڵەبانی دەکات

0

نوچەنێت

ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەباشان سەردانی مەزاری جەلال تاڵەبانی (مام جەلال)-یان کرد.

جەلال تاڵەبانی مام جەلال)، سەرۆككۆماری پێشووی عێراق ‌و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دوای نەخۆش کەوتنی، رۆژی سێشەممە 3-10-2017 لە تەمەنی 84 ساڵی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد. رۆژی هەینی 6-10-2017 لە ناوچەی دەباشان لە نزیك ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-10-2017 ستافێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم سەردانی مەزاری مام جەلال دەکەن لە دەباشان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com