بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییەکان دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی جەمایێ ئێزدییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/10/2017، مەسعود بارزانی، بەبۆنەی جەژنی جەمایێ ئێزدییان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەدا ئەوە دەخاتەڕوو: “کوردی‮ ‬ئێزدی‮ ھەمیشە شانازی‮ ‬بە کلتوور و ھەڵوێستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و کوردستانییەوە دەکەن، لەو پێناوەشدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە، لە ڕیفراندۆمی 25ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ ھەموو لایەک سەلماندەوە کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت”.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬مەزن و دلۆڤان ‬‬

بە بۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬گەرمم ئاراستەی‮ ‬سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬کوردستان و جیھان دەکەم. ‬‬‬‬‬‬‬‬

کوردی‮ ‬ئێزدی‮ ھەمیشە شانازی‮ ‬بە کلتوور و ھەڵوێستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و کوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی 52 ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ ھەموو لایەک سەلماندەوە کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو ھەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬‬

ھیوادارم جەژنی جەمایێ و ھەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێکی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەکەتان بکەن.

مەسعود بارزانی‮ ‬ ‬
١٢ـی١٠ـی٢٠١٧

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com