گۆڕان و کۆمەڵ راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە

0

نوچەنێت

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی باشووری کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایانگەیاند “هەوڵەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی گشتی ‌و بەكارهێنانی پەرلەمان بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە كەسی و حزبیەكان، گورزێكی كوشندەیە لە خەون و ئامانجەكانی گەلەكەمان”.

رۆژی پێنجشەممە 12-10-2017، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “بڕیاردان لەلایەن سەركردایەتی چەند حزبێكی كوردستان، كە هەر رۆژەی لەژێر ناوێكی داتاشراوەوە دەردەكەون، بەبێ‌ گوێدانە یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، هەنگاوێكی مەترسیدارە لەسەر دواڕۆژی گەلەكەمان، ئەم هەنگاوەیان بووەتە مایەی پەراوێز خستنی رۆڵی دامەزراوە شەرعییەكانی كوردستان”. 

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنن، کە لەسەر حكومەتی فیدراڵی عێراق پێویستە هیچ هەنگاوێك نەنێت، كە ببێتە مایەی تێكدانی ئارامی‌ و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، بەڵكو گفتوگۆ و دانوستان، تاكە رێگای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حكومەتی  فیدراڵیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com