کێشەیەک بە ناوی ئێران

0

نوچەنێت- National Review

شارەزابوون سەبارەت بە کاروباری ئێران کارێکی ئەستەم نییە، چونکە هەموو پرسیارەکان لە راستیدا دوو وەڵامیان هەیە،  نازانم، بەستراوەتەوە بەوەی، کە ئەم خاڵە رەنگە سادە بێتە بەرچاو، بەڵام وەک راستییەکی تاڵە و لە جێی خۆیدایە، سیستەمی سیاسی ئێڕان گەلێک ئاڵۆز و پێچاوپێچە.

سەرباری ئەوەی، کە لە سیستەمی سیاسی ئێستای ئێران بە رواڵەتی فرەچەشنی پێوە دیارە و ئەکتەر و ناوەندی جۆراوجۆر لەدیاریکردنی سیاسەتی دەرەوەی رۆڵ دەبینن، بەڵام دواجار و لە کۆتاییدا هەموو شتێک دەگاتەوە لای عەلی خامنەیی. هەر چەند خامنەیی، رەنگە روانگە و بەرژەوەندی هەموو ناوەندەکانی سیاستەدانەری ئێڕانی رەچاو بکات، بەڵام کەس نازانێ لە مێشکی ناوبراو چی دەگوزەرێ.

لێرەدا باشترین گریمانە بۆ روانینی ئێران، سەبارەت بە گروپە میلیشیاییەکان و هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە، کە شەڕی بە وەکالەتی بۆ دەکەن، بۆ وێنە حزبوڵڵا، دەخرێتەڕوو. بە تایبەتی، کە ستراتیژی ناوچەیی ئەم وڵاتە جێی مەبەستە.

بۆ تێگەیشتن لە رۆڵی گروپە شەڕکەرەکانی دەرەکی لە ستراتیژی ناوچەیی ئێران، سەرەتا دەبێ لەخۆدی ئەم ستراتیژ و ژێرخانەکانی تێبگەین.

ئامانجی یەکەم و سەرەکی رابەری کۆماری ئیسلامی، مانەوەی رژێمەکەیەتی. ئەمە لە راستیدا کۆی ئەولەوییەتەکانی دیکەی خستۆتە پەراوێزەوە. ئێڕان سەرباری مانەوە، ئامانجێکی دیکەشی هەیە، ئەویش سەپاندنی هەژمۆنی خۆیەتی بە سەر دەورووبەردا، بە تایبەتی لە جیهانی عەرەب. ئەم ئامانجە هەم لایەنی هێرشبەرانەی هەیە و هەم لایەنی فراوانخوازی و ناکرێ بڵێنن کامەیان گرنگترن. وەڵامی هەر ئێرانییەک بەم پرسیارە دەتوانێ جیاواز بێت.

زۆربەی ئێرانیەکان پێیان وایە، کە وڵاتەکەیان بۆی هەیە بە سەر بەشێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێکی لە ئاسیای باشوردا زاڵ بێت، چون لە رابردووش ئەمە سیاسەت و بیرکردنەوەی بووە. ئەوان لە یادەوەری ئیمپراتورییەتی هەخامەنشی و ئێرانی و ئەشکانی و ساسانییەکاندا دەژین. ئێرانییەکان زۆربەیان بە چاوی سووک دەڕواننە عەرەبەکان و پێیان وایە ناتوانن خۆیان ئیدارە بکەن.

دواتر دەگەینە سەر لایەنی مەزهەبی یان هەمان ئایدیۆلۆژی ئەم بابەتە. ٣٨ ساڵ دوای شٶڕشی ئێران، گەلێک دژوارە، کە بزانین فەلسەفەی ئایەتوڵڵا خومەینی ئێستا بە چ رادەیەک کاریگەری بە سەر بڕیار بەدەست و سیاسیەکانی رژێمی ئێرانەوە هەیە.

بۆ بەشێکی بەرچاو لە جیهانی ئیسلام، بیرۆکەی خومەینی لەو رووەوە مەترسیدار دێتە بەرچاو، کە نە تەنها دەیویست حکومەتەکانیان لە ناو ببات، بەڵکوو بە نیاز بوو پەلکێشی ناو جیهانی شیعەیان بکات. هەر چەند هاوپەیوەندی لە گەڵ شیعەکان بەشێکی دیکە ستراتیژی ناوچەیی ئێران پێکدێنێ.

دەبێ تێبگەین، کە بوونی ئێران لە سیاسەتی ناوچەیی شتێک سەرتر لە لایەنی مەزهەبیەکەیەتی. ئێران بە تامەزرۆوە پشتیوانی لە پارتێکی سیکۆلار بە ناوی پەکەکە، ئیسلامگەراکانی سوننەی حەماس و جیهانی ئیسلامی فەلەستین دەکات، لەمەش بترازێ تەنانەت پشتیوانی لە سەلەفیەکانی قاعیدە و ئەنساروئیسلام دەکات، کە پێیان وایە شیعەکان لە دین هەڵگەڕاون و دەبێ لە ناو بچن.

لە ٥٠ ساڵی رابردوو، بەربەستی سەرەکی ئێران لە ناوچەکە،ئەمریکا بووە دوای ئەوی، کە بەریتانیا کشایەوە. لە بیرمان بێت سەرباری ئەوەی، کە شای ئێران پێی وابوو، هاوڕێی هەمیشەیی ئەمریکایە، بەڵام بە کردەوە هەوڵی ئەوە بوو، کە جێگە بە ئەمریکا لێژبکات و ببێتە بە ئەکتەری سەرەکی ناوچەکە.

رژێمی کۆماری ئیسلامی لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، بە هۆکاری ئایدیۆلۆژی، مێژوویی و سیاسی، ئەمریکای وەک دوژمنی ژمارەیەکی خۆی هەژمار کردووە. ئەم دوژمنایەتیە لە گەڵ ئێران وا پێناسە کراوە، کە تەنانەت بەشێک لە ئێرانیەکان پێیانوایە کاروکردەوەکانی ئەمریکا پەیوەندی بە تارانەوە نییە، لە بەر ئەوەی سیاسەتی پیلانگێڕی، سیاسەتی هەمیشەیی ئەم وڵاتە بووە دژ بە ئێران. بۆ وێنە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پێیان وابووە، کە لێدانی رژێمی بەعس بیانوویەک بووە بۆ داگیرکردنی ئێران.

لەو رووەوە بووە، کە بە درێژایی تەمەنی خۆی، کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتی هێرشکارانە بگرێتە بەر، هەر چەند جاری واش هەبووە، کە سیاسەتی بەرگریکارانەی رەچاو کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com