لایەنگرانی ستراتیژی ترەمپ لە دژی ئێڕان

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

لە کاتێکدا، کە سەرانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی لایەنی رێککەوتنی ئەتۆمی، وەک دژکردەوەیان بەرامبەر بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم رێککەوتنە دووبارە کردەوە، ژمارەیەک لەو وڵات و رێکخراوانە بە هۆی دژبەیەکبوونی بەرژەوەندیەکانیان لە گەڵ ئێران، پشتگیری خۆیان بۆ ستراتیژی نوێی ترەمپ و ئیدارەکەی بەرامبەر بە ئێران دەربڕیوە.

ئیسرائیل

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی هەینی رابردوو ستایشی بڕیاڕی ئازایانەی ترەمپی کرد.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تویتەر بڵاوی کردەوە، گوتی: ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک بمێنێتەوە، مانای وایە، کە ئێران لە کەمتر لە چەند ساڵی دیکە، دەبێتە گەورەترین رژێمی تیرۆرستی خاوەن جبەخانەی ئەتۆمئ و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لە بەردەم جیهان.

بنیامین نەتەنیاهۆ، بەردەوام و لە ٢٠١٥ بەدواوە، واژۆکرانی رێککەوتنەکەی لە لایەن وڵاتانی زلهێزی جیهانەوە مەحکوم کردووە و بە تایبەت رەخنە و گازندەی زۆری بەرەوڕووی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردۆتەوە.

ریازیش ستراتیژی پتەوی دۆناڵد ترەمپی بەرامبەر بە ئێڕان و سیاسەتی هێرشبەرانەی ئەم وڵاتە ستایش کردووە.

بە پێی راگەیەندراوێک، کە لە سەر پێگەی فەرمی سعودیە بڵاو بۆتەوە، شای سعودیە جەختی کردۆتەوە، کە پێشوازی و پشتیوانی لەم ستراتیژیەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و دەشڵێت “ئێڕان هەڵگرتنی گەمارۆکانی بۆ بەمەستی تێکدانی باری ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکە بەکارهێناوە بە تایبەتی، کە دوای رێککەوتنەکە دەستی داوەتە پەرەپێدانی موشەکە بالستییەکان و پشتیوانی خۆی بۆ تیرۆریزم و حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن، چڕتر کردۆتەوە.

بەحرێن

بە پێی راگەیەندراوێک، کە لە سەر پێگەی العربیە بڵاو بۆتەوە، مەنامە رایگەیاندووە، کە پشتیوانی لە ستراتیکی نوێی ترەمپ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران دەکات.

وەزارەتی دەرەوی بەحرێن جەختی کردۆتەوە، کە ئیدارەی ترەمپ دەبێ رێگەری لە تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێران بکات و هەوڵی بنەبڕکردنی سەرچآوە داراییەکانی ئێران بدات، کە دەیانخاتە خزمەت تیرۆریزمەوە.

لە راگەیەندراوەکەی مەنامە جەختیش کراوەتەوە، کە بەحرێن یەک لەو وڵاتانە بووە، کە زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە لە سیاسەتەکانی سوپای پاسداران زیانی بینیوە، بە گوتەی دەوڵەتی بەحرێن، ئێران لاوازکردنی وڵاتانی دراوسێی خۆی کردۆتە ئامانج، ئەمەش بە رێگەی پشتیوانی لە رەوتە تیرۆرستی و بناژۆخوازەکان و هەروەها ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی بووە.

مەنامە هەروەها دەڵێت، گوتارەکەی رۆژی هەینی رابردووی ترەمپ، ئاماژەیەک بووە بۆ ئەو راستییە، کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تا چ رادەیەک بە لای واشنتۆنەوە گرنگە. ئێمە سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ و ویستی ناوبراو بۆ پێشگرتن بە پاشاگەردانی، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەر سیاسەتەکانی ئێران، ستایش دەکەین.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی

وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هەڵوێستێکی هاوشێوەی گرتۆتە بەر، هەر بۆیە پشتیوانی خۆی بۆ هەموو جۆرە هەوڵێک دەربڕیوە، کە ئەنجامەکەی ببێتە بە بەرەنگاربوونەوەی چالاکیە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکە.

لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژی هەینی بڵاو بووەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند: بۆ ماوەیەکی دوورودرێژە رژێمی ئێران پەرەی بە کاولکاری و پاشاگەردانی لە ناوچەکە داوە. رێککەوتنی ئەتۆمی ئەو هەلەی خستە بەردەم ئێران، کە نابەرپرسانە بجووڵێتەوە و پەرە بەم جۆرە کاروکردەوە و سیاسەتانەی خۆی بدات.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتدا هاتووە: ستراتیژی نوێی ئەمریکا، هەموو رێوشوێنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەفتاری تێکدەرانەی ئێران دەگرێتە بەر، لەوانە: پشتیوانی کردنی لە گروپە تیرۆرستییەکان، هێرشە سایبەریەکان، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسی و هەڕەشە بۆ سەر هاتووچۆی ئازادانەی کەشتیڕانی.

بە پێی پێگەی العربیە، ئەنوەر محەممەد قەرقاش، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات جەختی کردۆتەوە، کە ئێران سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیرییە لە ناوچەکە.

رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران

موجاهدینی خەڵکی ئێران، کە رێکخراوێکی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری ئێرانە، یەکێکی دیکە لە لایەنگرانی ستراتیژی نوێی ئیدارەی ترەمپ لە دژی ئێرانە.

مەریەم رەجەوی، لە پەیامێکی تویتەریدا، پێشوازی لەم ستراتیژیە کردووە و خوازیاری هەنگاوی جددی لە دژی ئێران بووە، لەوانە وەدەرنانی سوپای پاسداران و گروپە میلیشیاییەکانی سەر بەم سوپایە لە ناوچەکە.

رەجەوی پشتگیری ئێرانی بۆ تیرۆریزم بە ناشەرعی بوونی رژێمی ئێران شوبهاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com