هەنگاوی دواتری کوردستان

0

نوچەنێت- سایتی ARK (رێکخراوێکی ئەمریکاییە)

بێ گومان، هەموومان هەواڵ و راپۆرتەکان دەربارەی کەرکوک و داگیرکرانی خێرای شارەکەمان لە لایەن دەوڵەتی عێراەوە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرگوێ کەتوووە، بەشێکی زۆرمان تووڕەین. ئەم رووداوە لە خۆیدا دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر ئەزموونێکی دیموکراتی چواردە ساڵەیە، کە بە هۆی دەستووری نوێ لە عێراق هاتە کایەوە.

ماددەی ١٤٠ لە دەستوری نوێ، رێگە بە کەرکوک و شار و ناوجەکانی دیکە هەرێمی کوردستان دەدات، کە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەین و وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، کە ئایا دەیانهەوێ پەیوەست ببن بە هەرێمی کوردستانەوە یان نا.

دوابەدوای هەڵپەساردنی چەند سەڵە لە جێبەجیکردنی دەستور، رۆژی ٢٥ی سێبتەمبەر هەرێمی کوردستان گشتپرسی خۆی ئەنجام دا و گەلەکەی بە دەنگی زۆرینە ،دەنگی خۆیان خستە پاڵ سەربەخۆیی.

ئەم رووداوە مێژووییە و هەروەها ریفراندۆمی یەکەم لە ٢٠٠٥، ئیرادەی سیاسی گەلی کوردستانی بەهێز کردووە، ئەوان نایانهەوێ ناچار بن بە زۆرەملی شەراکەتی سیاسی عێراق بکەن، عێراقێک، کە هەژمۆنی و دەسەڵاتی بە سەر ژیان و سەرچاوەکانی ئەم هەرێمەدا هەبێت.

عێراق بڕیاری داوە بە نادیدەگرتنی ئەم رەوتە دیموکراتییە، هێز بە کار بهێنێ و لە دوای داگیرکردنی شاری کەرکوک، شێوە و رەفتاری سەدام دووبارە بکاتەوە و سەرئەنجام دەسەڵاتی خۆی بە سەر هەموو گەلی کوردستان بسەپێنێ.

ئەم هەنگاوە، دەستدرێژیە بۆ سەر رەوتێکی چەندین ساڵەی دیموکراتی و چەندین راستی تاڵ دەخاتەڕوو و جارێکی دیکە وەبیرمان دێنێتەوە، کە دۆستان و دوژمنانی راستەقینەی کورد و کوردستان کێن.

لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەین:

کەرکوک بۆ پەیوەست بوون بە هەرێمی کوردستان لە ریفراندۆمێکدا، کە لە دەستوری عێراق بە فەرمی ناسراوە، دەنگی بەڵێی دا، بەڵام کاربەدەستانی عێراق نادیدەیان گرت.

ئەمە عێراق نییە بەڵکوو ئێرانە، کە تاوانباری سەرەکی پشت رووداوەکانی کەرکوکە و ریفراندۆمی کوردستانی پێشێل کردووە.

خۆ بەدوور گرتن لە شەڕی نێوان کورد و عەرەب، نەک لە رووی لاوازیەوە بوو بەڵکوو بۆ خۆبەدوور گرتن بووە لە شەرێکی ناوخۆیی و مەترسی پەرەسەندنی ئەم شەڕە.

وەک بەشێکی دڵتەزێنی ئەم رووداوە، دوژمنانی کورد و کوردستان تەنها دراوسێکان نەبوون، بەڵکوو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە، کە خۆیان خزاندۆتە بەرەی دوژمنانی گەڵ، بە تایبەت ئێرانێک، کە لە دژی ریفراندۆمیش وەستاوەتەوە.

هەنگاوی هیوابەخشی دواتر لەم پرۆسەیە ئەوەیە، کە کوردەکان جەخت لە سەر جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەستوری عێراق بکەنەوە. لەم نێوەدا، دەبێ هەموو هەوڵی کوردەکان بەو ئاراستەیەدا بێ، کە ئەنجامی ریفراندۆمەکە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پاڵپشتی و پشتگیری بکرێت. ئەم هەنگاوە پێوسیتە لە رەوتێکی دیموکراتی بنرێ و کوردەکان بۆ وەدیهاتنی ئەم خاڵە، نابێ یەک چرکەش بە فیڕۆ بدەن.

هێزە بە رواڵەت گەورە، بەڵام لەرزۆکەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆیان دێنن. رەوتی گۆڕانکاری دەستی پێکردووە و هیچ کەس ناتوانێ رێگری لێبکات. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوڕووی گۆڕانکاری دەبێتەوە و رەنگە ناوچەکە بە گشتی بکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم گۆڕانکاریانەوە. لەم نێوەدا، ئێران زۆرترین رێژەی قەڵەمڕەوی خۆی لە دەست دەدات، جوگرافیایەک، کە سەر بە کەمینە نەتەوەیی و پێکهاتە غەیرە ئایینیەکانی دیکەوە.

نە کۆتاییدا، باشترین شێوەی بەرگری، ناتوندوتیژییە، کە کورد لە کەرکوک بەکاری هێنا. کاتی ئەوە هاتووە کوردستانی ئێران بە رێگەی سیاسەتی نافەرمانی، رەوتی ئامادەکاری خۆی بۆ سڕینەوە سنورە دەستکردەکان و پەیوەست بوونی بە باشووری کوردستان و دواجار بۆ پشتیوانی لە مافی دیموکراتی و سەربەخۆیی کوردستانی گەورە دەست پێبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com