بارزانی پەیامێک لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی کۆسرەت رەسوڵەوە بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی بڕیاری دادگایەکی عێراقی بۆ دەستگیرکردنی کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەرکرد.

لە پەیامەکەدا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە، بڕیارێكی سیاسییە و بە ڕوونی پێشان دەدات، كە عەقلیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە.

ئەمە دەقی پەیامەکەی بارزانی:

پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 دادگەی لێكۆلینەوەی ڕەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەكانی كەركوك.

ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە، كە بڕیارێكی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات كە عەقلیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە. گەلێك ڕای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت، كەسێك ڕای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقلییەتەیە وای كردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.

با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن، بەڵام با بشزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.

مسعود بارزانی

19ـی 10ـی 2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com