نەوزاد هادی: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شارى هه‌ولێر نییه‌

0

نوچەنێت

پارێزگارى هه‌ولێر، دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان، كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شارى هه‌ولێر نییه‌. هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ ئه‌مڕۆ كردوویانه‌ته‌ سه‌ر پردێ، ڕایگه‌یاند “دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیان كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ولێر نییه‌ و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ زۆر جوامێرانه‌ ڕووبه‌ڕووى حه‌شدى شه‌عبى بوونه‌ته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌كرێت هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه‌ و له‌ كۆتاییدا ده‌بێت كێشه‌كان به‌ دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن، گوتیشی “ئه‌وان به‌و چه‌كانه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان كه‌ ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌و هێزانه‌ى داوه‌”.

پارێزگارى هه‌ولێر داواى له‌ میدیاكان كرد، ڕاستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و گوتیشی “پێویسته‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌دا بن، نه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ فه‌رمییه‌كان بكه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ”.

نه‌وزاد هادى باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ به‌به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت كێشه‌كان به‌شێوه‌ى گفتوگۆ و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com