تیلێرسۆن خوازیاری پێکهاتنی بەرەی سعودیە-عێراق لە دژی ئێرانە

0

نوچەنێت-فاکس نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی ریاز-بەغدا، خوازیاری پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووەی سعودیە-عێراق، لە دژی ئێرانە بووە.

رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی ریاز-بەغدا، پەیوەندیەکانی نێوان سعودیە و عێراقی بە مێژوویی وەسف کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئامانجی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتووی ئەم دوو وڵاتەیە لە دژی ئێران.

تیلێرسۆن، بڕیاری پێکهێنانی ئەنجومەنی هەماهەنگی ریاز و بەغدا، بە میکانیزمێکی گەورەی هاوکاری لە نێوان دوو وڵات لێک دایەوە و جەختیشی کردەوە، کە ئەم ئەنجومەنە ببێتە دەستپێکێک بۆ بەهێزبوونی پەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و ریاز.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com