ئەمشەو سەعد حەریری،  بەشداری لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی دەکات

0

نوچە-عربی

میدیاکانی لوبنان رایانگەیاندووە، سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان، ئەمشەو،١٢ی نۆڤەمبەر، بەشداری لە وتووێژێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی دەکات.

پێگەی هەواڵی عەرەبی ١ لەم بارەوە دەڵێت: سەعد حەریری، هەفتەیەک دوای ئەوەی کە دەستی لە کار کێشایەوە، ئەمشەو بە شێوەی راستەوخۆ بەشداری لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دەکات.

کەناڵی تەلەفزیۆنی«الجدید»ی لوبنان ئاشکرای کردووە، کە وتووێژی تایبەتی حەریری، ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٣٠ بە کاتی بەیروت، بە شێوەی راستەوخۆ لە کەناڵی تەلەفزیۆنی المستقبل بڵاو دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com