سەعد حەریری: کێشەی سەرەکی ناوچەکە، ئێڕانە

0

نوچەنێت-بی بی سی

سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندووە، بەڵام هێشتا قبووڵ نەکراوە، بۆ یەکەمینجار لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە وتووێژكی راستەوخۆ لە گەڵ کەناڵی المستقابم ،لەم بارەیەوە راوبۆچوونی خۆی خستەڕوو.

حەریری گوتی، کە لە سعودیە بە تەواوەتی ئازادە و ئەگەر سبەی بیهەوێ، دەتوانێ بگەڕێتەوە.

حەریری جەختیش کردەوە، کە بۆ پاراستنی گیانی خۆی دەستیلەکارکێشاوەتەوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ لوبنان.

حەریری لەم بارەیەوە گوتی: من دەستم لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام بەم زووانە دەگەڕێمەوە بۆ لوبنان و بە پێی دەستور دەستلەکاردەکێشمەوە.

لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەی لە گەڵ کەناڵی المستقبل، حەریری گوتی “لوبنان دەبێ بەرامبەر بە مەترسیەکانی ناوچە وریا بێت”. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە، کە لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان وەک پارتێکی سیاسی هیچ کێشەیەکی نییە، ئەو لە گەڵ حزبوڵڵایەک کێشەی هەیە، کە وڵات بەرەو کاولکاری دەبات.

سەرۆکوەزیرانی لوبنان راشێگەیاند، کە کێشە و گرفتی سەرەکی ناوچەکە، ئێڕان و دەستوەردانەکانی ئەم وڵاتە لە کاروباری وڵاتانی عەرەبییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com