دادگای فیدڕالی عێراق لەبارەی گشتپرسییەوە بڕیار دەدات

0

نوچەنێت

دادگای فیدڕالی عێراق وادەی بڕیاردان لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دیاری دەکات.

رۆژی 25ــ9- 2017، هاوڵاتییانی باشووری کوردستان، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نزیک بە %93ـی دەنگدەران دەنگیان بە جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق دا.

پێشتر لە رۆژی 2/11/2017، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای فیدڕالیی عێراق رایگەیاند، کە تاوەکو گوێ لە رای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەگرن، ناتوانن بڕیار لەبارەی دەستووریبوون و نەبوونی ریفراندۆم بدەن.

حکوومەتی عێراق بە بیانووی نادەستووریبوون، لە دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵای لەسەر ریفراندۆمەکە تۆمار کرد و داوای کرد ئەنجامی ریفراندۆمەکە هەڵبووەشێندرێتەوە.

رۆژی دووشەممە 13/11/2017، ئیاس سامۆک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە دادگای فیدڕالیی عێراق رۆژی 20ـی ئەم مانگە (20/11/2017)ی بۆ بڕیاردان لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، دیاری کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com