ئەمڕۆ پوتین و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-نۆڤێستی

سەرۆکانی روسیا و تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نۆڤەمبەر لە بارەی سوریا، بەیانی هاوبەشی ئەمریکا و روسیا و پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ کۆدەبنەوە.

بە پێێ ئاژانسی هەواڵی نۆڤێستی، نووسینگەی راگەیاندنی کۆشکی کرملین رایگەیاندووە، کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغآن، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. ئەم دیدارە لە سەر بانگهێشتی فەرمی پوتین و لە بەندەری سوچی لە باشوری روسیا ئەنجام دەدرێت.

دیدارەکەی ئەمڕۆی نێوان پوتین و ئەردۆغآن، بە پێنجەمین کۆبوونەوەی دوو قۆڵی دوو لایەن هەژمار دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٧.

لە راگەیەندراوەکەی کرملین هاتووە: بڕیارە سەرانی دوو وڵات سەبارەت بە کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان، بە تاینەت مەسەلەی تیرۆریزم و قەیرانی سوریا ئاڵۆگۆڕی بیروڕا بکەن. پەیوەندیە دوو لایەنەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ و داهاتووی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکان و هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بواری وزە، لە ئەجێندای کۆبوونەوکەی ئەمڕۆدایە.

یۆری ئۆشاکۆف، راوێأکاری سەرۆککۆماری روسیا، رۆژی رابردوو گوتی: پوتین و ئەردۆغآن لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەیان پەیوندییەکانی دوو لایەن تاوتوێ دەکان و لە بەشی دووەمیشدا دەربارەی قەیرانی سوریا گفتوگۆ دەکەن.

ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا جەختی کردۆتەوە، کە ئەردۆغان لە میانەی دیدار و گفتوگۆکانی رۆژی دووشەممەی لە گەڵ پوتین، جگە لە پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ، رەوشی سوریاش دەخەنە بەر باس و گفتوگۆی لە سەر دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com