تورکیا فڕۆکەیەکی هاوکاریی مرۆیی بە تیمێکی فریاگوزارییەوە گەیاندە هەرێمی کوردستان

0

نوچەنێت- رووداو

تورکیا فڕۆکەیەکی هاوکاریی مرۆیی بە تیمێکی فریاگوزارییەوە رەوانەی باشووری کوردستان کرد و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13-11-2017 لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 12-11-2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەهۆیەوە تەنیا لە باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 210 كەس گیانیان لەدەستدا و سەتانی دیكەش برینداربوون.

لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان لە باشوور د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 321 کەسیش بەهۆی ترس و برینداربوونەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان.
 
ئەحمەد دەمیرجان، وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت هیچ داواکارییەکیان لەلایەن عێراقەوە پێنەگەیشتووە و خۆیان بڕیاریان داوە هاوکارییەکە بنێرن، لەبەرامبەردا سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد.

دوا بوومەلەرزەکە بەرپرسانی باڵای تورکیا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی ئامادەییان بۆ یارمەتیدانی برینداران و لێقوماوانی باشووری کوردستان دەربڕی.

ئەحمەد دەمیرجان، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: “بەگوێرەی ئەو داواکارییەی لە هەرێمی باکووری عێراقەوە بەدەستمان گەیشتووە، تەواوی ئامادەکاریمان کردووە و چاوەڕێین”.

لەبارەی چۆنییەتی گەیاندنی هاوکارییەکانیش دەمیرجان گوتی:”رێگەی ئاسمانی داخراوە، ئێمە تەواو ئامادەین بۆ ئەو رێنماییەی کە وەزیری دەرەوە دەیدات، هەروەها بۆ ئەو داواکارییانەی کە ئاراستەمان دەکرێن. تیمەکانی تایبەت بە بوومەلەرزە لە ئەنقەرە و دیاربەکر لە ئامادەباشیدان،  لەکاتی ناردانی هاوکاری لەڕێی ئاسمانییەوە لە ئەنقەرەوە هەنگاوی پێویست دەنرێت”.

هاوکات ئیبراهم کاڵن، گوتەبیژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند: “بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکووری عێراق تیمەکانی کۆمەک و هاوکاریی مرۆیی لە تورکیاوە کەوتوونەتە جووڵە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com