تیلێرسۆن سەردانی میانمار دەکات

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

ئاژانسی هەواڵێری فەرەنسا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی میانمار دەکات.

بە پێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵێری فەرەنسا، لە کاتێکدا، کە ئەمریکا گوشارەکان بۆ سەر سوپای میانمار چڕتر دەکاتەوە، رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بە سەردانێک دەچێتە میانمار و لە گەڵ ئانگ سان سوچی کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵێری فەرنسا نووسیویەتی: لە چەند هەفتەی دواییدا، چەندین بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی میانماریان کردوو و لە نزیکەوە رەوشی ئەمنی و توندوتیژییەکانی سوپای ئەم وڵاتەیان لە دژی کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا تاوتوێ کردووە.

تیلێرسۆن، لە سەردانەکەی بۆ میانمار لە گەڵ سوپاسالاری ئەم وڵاتەش کۆدەبێتەوە.

واشنتۆن وێڕای مەحکوم کردنی هێرشەکانی بۆ سەر کەمینەی موسوڵمانی میانمار، سوپای ئەم وڵاتەی لە توندوتیژیەکان بە بەرپرسیار دەزانێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com