فەرەنسا: پێویست بکات سزای ئێران دەدەین

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

فەرەنسا رایگەیاندووە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ بەرنامەی موشەکی ئێران، پلانی گەمارۆدانان بۆ سەر ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکات.

بە پێ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەلێت: ئەگەر پێویست بکات، کۆمەڵێک گەمارۆ و سزا لە دژی بەرنامەی موشەکی ئێران دیاری دەکات.

ئێران رۆژی رابردوو، پەیوەندی تەلەفۆنی ئیمانۆئڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای سەبارەت بە کەیسی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بێ وەڵام هێشتۆتەوە.

ئێگس سپاگێن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەم بارەیەوە گوتوویەتی “هەر وەک ئاگادارن یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک گەمارۆی لە پەویوەندی لە گەڵ بەرنامەی موشەکی بالستی ئیران لە دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە دیاری کردووە، ئەگەر پێویست بکات، فەرەنساش لەم بارەیەوە گەمارۆ و سزای نوێی بە سەر تاراندا دەسەپێنێ.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئەوەسی خستۆتەروو، کە گفتوگۆی سیاسی لە نێوان ئێران و فەڕەنسا بەردەوامە و بەم رێگەوە دەتوانرێ سەبارەت بە کۆی پرسەکان و بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان لە گەڵ تاران گفتوگۆ بکرێت.

ئەم گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەختیش دەکاتەوە، کە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران، بە جددی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ لە گەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە و هەڵوێست و روانگەی پاریس روون دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com