موسەننا ئەمین: نه‌رمی نواندنی بەغدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییەکانە

0

نوچەنێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق رایدەگه‌یەنێت، حكومه‌تی عێراق له‌ گوتاره‌كانی به‌رانبه‌ر كورد هه‌ندێ نه‌رمی نواندووه‌، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌ و دەشڵێت “بەبێ چاكسازی ناوخۆیی ناتوانین به‌ده‌نگی به‌رز پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن”.

رۆژی دووشەممە 13-11-2017، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌کانی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ کوردستانیەنی پەرلەمانی عێراق، جگه‌ له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و گۆڕان کۆبوونەوە و دوای کوبوونەوەکەش، د.موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لەکۆبوونەوەکەیاندا، باس لە بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان کراوە.

موسەننا ئەمین ئاماژە بەوە دەکات، کە قه‌یرانێكی قووڵ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، كه‌ بریتیيه‌ له‌له‌شكركێشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و كۆده‌نگی نیشتمانی.

موسەننا ئەمین لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراق دەڵێت “تاکو ئێستا هیچ گفتوگۆی نه‌كردووه ‌و له‌گوتاری خۆی هه‌ندێ نه‌رمی نواندووه‌، بەڵام نازانم ئه‌م نه‌رمی نواندنه‌ تا كوێ ده‌ڕوات، ئایا سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕه‌ یان تاكتیكێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر عێراق هه‌یە، به‌ڵام له‌راستیدا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌، له‌شوێنی خۆی وه‌ستاوه‌ و پێداگیری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتپرسی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه‌ نییه”.‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو گوتیشی “پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بێت، یان هه‌مواری به‌شێكی بێت، یان پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی بێت، یان به‌هه‌ر جۆرێك بێت، سازانێك دروستبكات، كه کۆدەنگییەك بۆ كورد دروستبكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com