نەتانیاهۆ: وردەکاری پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی ئاشکرا ناکەین

0

نوچەنێت-القدس العربی

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ناتوانێ وردەکاری پەیوەندیەکانی ئەم وڵاتە و وڵاتانی عەرەبی بخاتەڕوو.

بنیامنین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی گوتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی جەخت دەکاتەوە، کە ئیسرائیل لە رووی سیاسییەوە گۆشەگیر نەبووە و رۆژ بە رۆژی لە حاڵی پێشکەوتندایە.

نەتانیاهۆ راشێگەیاندووە، کە پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی میانەڕەو لە پەرەسەندندایە و نزیک بوونەوەی ئەم پەیوەندیانە، لە پێناوی ئاشتییە و لە بەرژەوەندی هەموو لایەک دایە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، ئەگەر چالاکیەکانی ئیسرائیل نەبوایە، ئێران لە مێژ ساڵ بوو دەستی بە چيکی ئەتۆمی راگەیەشتبوو.

نەتانیاهۆ هەروەها دەڵێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی هەوڵەکانی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئێڕان کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com