حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵ دەداتەوە

0

نوچەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا وەڵامی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی عیراق دەداتەوە.

رۆژی دووشەممە ١٦-١١-٢٠١٧لە بەغدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەبارەت بە گشتپرسی باشوری کوردستان و جیابوونەوەی پێکهاتەکان ،کۆبۆوەو بڕیارێکی دەرکرد، کە تایبەتە بە شیکردنەوەی ماددەی ١لە دەستور، بەو ئەنجامە گەیشت کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوو\رییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی١٠٩ی دەستور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەندکردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە.

ئەم کۆبوونەوەیە، لەسەر داوای ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە، دادگاى باڵاى فیدراڵى رۆژى ٦-١١-٢٠١٧بڕیارى ژماره‌ ١٢٢ى  سه‌باره‌ت به‌ راڤه‌كردنى مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستورى عێراق، دەرکرا كه‌ دەقەکەی دەڵێت(كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه‌، خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه و سیسته‌مى حوكمڕانى تێیدا كۆماری په‌رله‌مانی دیموكراتییه‌، ئه‌م ده‌ستوره‌ زامنى یه‌كێتیى عێراقه‌).

لە وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، حکومەتی هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كردۆته‌وه‌، كه‌ پابه‌ندى  رێگه‌ى ده‌ستورى و یاساییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان و هه‌رێم، له‌ روانگه‌ى هه‌ڵوێستى رونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازیكردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵڵا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق، به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، رێز له‌و راڤه‌كردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین.

هەروەها هەر لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێم بە پێویستی دەزانێت، ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه،‌ به‌جۆرێك ببێته‌ هۆى زامنكردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هاتوو له‌ ده‌ستوردا.

دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا جەختی لەوەش کردەوە کە “هیچ دەقێک لە دەستوور (لەژێر سایەی بڕیارە جێبەجێکراوەکانی)دا نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێکهاتەیەک بدات کە لە ماددەی( 116)ی دەستووردا جێگیرکراون”.

لەدوای ئەوەی باشووری کوردستان لە 25 ی ئەیلوولی ئەمساڵدا گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا و نزیکەی 93% ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە دادگای فیدراڵی کرد رای خۆیان دەربڕن ئایا ئەنجامدانی گشتپرسییەکە دەستوورییە یان نا، بەڵام دادگا نەیتوانی بە نادەستووی لەقەڵەمی بدات، پاشان ئەم بڕیارەی دەرکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com