ماتیس: خۆمان لە قەیرانی سوریا بەدوور ناگرین

0

نوچەنێت-مشرق

وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ خۆی لە تەنگژە و قەیرانی سوریا بە دوور بگرێت.

جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەشڵێت، تا ئەو کاتەی، کە رەوتی وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا، کە بە رێنوێنی و لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێف بەڕێووە دەچێت، نەگاتە ئەنجامێکی دروست، ئەمریکا لە شەڕ لە گەڵ داعش بەردەوام دەبێت. ماتیس هەروەها دەڵێت: لەم حاڵەتەدا، کە ئەمریکا خۆی لە قەیرانی سوریا بە دوور دەگرێت.

ماتیس راشیگەیاندووە، ئێمە پێویستمان بەوەیە، کە بگەین بە دڵنیایی لەو رووەوە، کە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزینەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە زاری سەرۆکی ئەمریکاوە دووپاتی دەکاتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ جەخت لە سەر سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com