نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆسرەت رەسول دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، دوای سەردانەکەی بۆ قەزای دەربەندیخان، سەردانی نەخۆشخانەی فاروقیان بۆ بینینی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی گەڕانەوە لە قەزای دەربەندیخان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری لە نەخۆشخانەی فارووق لە شاری سلێمانی سەردانی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد.

رۆژی سێشەممە 14-11-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، لەگەڵ کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ، د.رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی، نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی، د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە و عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بۆ رەوشی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە سەردانی دەربەندیخانیان کرد، پاشان لەگەڵ قائیمقام و یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە کۆبوونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com