عەبادی: پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای دەستووری و پابەندبوون بەدەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەم و دەشڵێت “حکومەتی عێراق پابەندە بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

رۆژی سێشەممە 14-11-2017، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی دایەوە، کە پەیوەست بە گشتپرسی و سەربەخۆیی رایگەیاندبوو، بەپێی دەستوور، هیچ پێکهاتە و کیانێک مافی جیابوونەوەیان لە عێراق نییە و رایگەیاند “رێز لە بڕیارەکە دەگرین و‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان”.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە 14-11-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاند “داواکارم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاربن بۆ پەیڕەوکردنی دەستوور و بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەکان و پێشوازیش لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت “ئەوان نایانەوێت هیچ پێکادانێک لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا رووبدات”.

عەبادی لەبارەی بەنداوی دەربەندیخان و ئەو بوومەلەرزەی لە ناوچەکە روویدا دەڵێت “بەنداوی دەربەندیخان کێشەی نییە و مەترسی لەسەر بەنداوەکە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com