واشنتۆن: لە گەڵ ئەوروپا ستراتیژی ترەمپ لە دژی ئێڕان تاوتوێ دەکەین

0

نوچەنێت-وۆڵ ستریت ژۆرناڵ

بەرپرسێکی وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن پرسی جێبەجێکردنی ستراتیژی نوێی سەرۆکی ئەمریکای لە دژی ئێران لە گەڵ هاوپەیمانانی ئەوروپی خۆی خستۆتە بەر باس و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە دەستیان پێکردووە.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشكرا بێت، بە وۆڵ ستریت جۆڕنالێ گوتووە، کە ئێران هەڕەشەیەکی جددی لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی هەژمار دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە کردن بە راگەیاندنی ستراتیژی نوێی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، گوتی: پشتیوانی هاوپەیمانەکانمان لە سەرتاسەری جیهان لەم ستراتیژیەی سەرۆکی ئەمریکا، گەلێک جێێ بایەخە و بۆ جێبەجێکردنی پێویستە کۆدەنگییەک لەئارادا بێت.

ئیدارەی ئەمریکا ئامادە نەبووە پابەندی بوونی ئێران، بە رێککەوتنی ئەتۆمی پشتڕاست بکاتەوە و داوای لە هاوپەیمانانی کردووە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ بەرنامەی موشەکی و دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە، گوشارەکانی سەر تاران زیاتر بکەن.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوە، ئەمریکا گفتوگۆکانی لەبارەی راکێشانی هاودەنگی و هاوکاری وڵاتانی هاوپەیمان بۆ جێبەجێکردنی سترایژی نوێی ترەمپ لە دژی تاران دەستپێکردووە و چاوەرێ دەکەن بە زووترین کات بگەن بە ئەنجامێکی دڵخواز.

بەرپرسانی ئەوروپی جەخت دەکەنەوە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ بەرنامەی موشەکی و چالاکیە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکە، گوشارەکان بۆ سەر ئەم وڵاتە زیاتر و توندتر بکەن، بەڵام هاوکات هەوڵی مانەوەی ئەمریکا، وەک لایەنێکی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێڕان دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com