یەکێتی ئەوروپا داوای گەڕانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنان دەکات

0

نوچەنێت-الیوم السابع

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، خوازیاری گەڕانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنانین بەبێ ئەوەی دەستوەردانێکی دەرەکی لەم وڵاتە بکرێت.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە لە برۆکسێل جەختی کردەوە، کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، یەکێتی ئەوروپا خوازیاری گەڕانەوەی ناوبراوە بۆ ئەم وڵاتە و هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لەم بارەیەوە  قابیلی قبووڵ نییە.

مۆگرینی راشیگەیاند، کە دەبێ هەموو لایەک لە چوونە ژوورەوەی بۆ شەڕ و تێکهەڵچوونی ناوچەیی بۆ ئەم وڵاتە خۆببوێرن.

مۆگرینی، کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نۆڤەمبەر، لە گەڵ جبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان کۆبێتەوە، جەختیش دەکاتەوە، کە دەبێ لوبنان لە دەرەوەی بازنەی ململانێ ناوچەییەکان بمێنێتەوە.

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەشڵێت، داوا دەکەین سەعد حەریری بگەڕێتەوە بۆ لوبنان و دەوڵەتێکی یەکگرتوو ئیدارە بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com