شەڕ لە نێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەفغانستان دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

0

نوچەنێت-بی بی سی

بەرپرسانی خۆجێی ویلایەتی قەندهار لە باشوری ئەفغانستان دەڵێن بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە ٢٢ سەرباز کوژران.

بە پێێ سەرچاوە خۆجێیەکان، شەوی رابردوو بە هۆی هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر ١٥ بنکەی ئەمنی لە ناوچەیەک نێوان قەندهار و هێلمەند ٢٢ سەربازی ئەفغان و زیاتر لە ٤٥ چەکداری تاڵیبان کوژراون.

شەڕەکە کاتژمێر ٨ی شەو دەستی پێکردوو و را بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نۆڤەمبەر، بەردەوام بووە.

بە گوتەی سەرچاوەکان، نزیک بە ٣٥ کەس لە چەکدارانی تاڵیبان و ١٥ سەربازی ئەفغانیش بریندار بوونە.

ویلایەتەکانی هێلمەند و قەندهار لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بوونەتە شەڕگە و مەیدانی تێکهەڵچوونی تاڵیبان و هێزە سەرباز و ئەمنیەکانی ئەفغانستان و لە باشوری ئەم وڵاتە هەڵکەوتوون. ئەم دوو ویلایەتە بە نائەمنترین ناوچەکانی ئەفغانستان هەژمار دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com