نەوتی کەرکوک کرا بە دیاری بۆ ئێران

0

چەند رۆژ داوای ئاشكرابوونی هەواڵی دانوستانی بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی لە بارەی گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کەرکوک بۆ پاڵاوگەی کرماشان، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە فەرمیەکان بڵاوی کردۆتەوە، کە یەکەم بارەنەوتی کەرکوک، تا چەند رۆژی دیکە رەوانەی ئێران دەکرێت.

راپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەشڵێت: بە دەستەوەگرتنی هەناردەی نەوتی کەرکوک، خەڵاتێکە، کە دەوڵەتی ئێران بەرامبەربە دەستوەردان و رۆڵی لە تێکشکانی پرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پێی بەخشراوە.

رۆیتەرز جەختیش دەکاتەوە، کە شەڕی بە وەکالەتی نێوان ئێران و رکابەرە ناوچەییەکانی ئەمریکا و سعودیە لە عێراق، یەمەن، سوریا و لوبنان و هەروەها بابەتی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ پاڵاوگەی کرماشان، نیگەرانی واشنتۆن و ریازی بە دواوە بووە.

راپۆرتەکەی رۆیتەرز ئەوەشی لێ زیاد دەکات، کە بە پێی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و عێراق، بە هۆی تانکەرەوە، رۆژانە ١٥ هەزار بەرمیل نەوت بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار رەوانەی ئێران دەکرێت و رێککەوتنەکەش لە رۆژانی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی رۆیتەرزیان گوتووە، ئەم رێژەیە بەرەبەرە بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژدا بەرز دەبێتەوە

رۆیتەرز ئاشکراشی دەکات، کە بەغدا و تاران، هاوکات لەبارەی کێشانی هێڵێکی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ ناوچەکانی ناوەندی ئێڕان لە حاڵی دانوستان و وتووێژدان. بە پێێ زانیاریەکانی رۆیتەرز، ئەم هێڵە بە رێگەی کەنداوی فارس تێپەڕ دەبێت.

ئەم دواییانە، حەمید حوسێنی، بەرپرسی ژووری بازرگانی ئێڕان و عێراق گوتبووی، کە بە لێدانی هێڵێکی گواستنەوەی نەوت، دەکرێ رۆژانە ٦٥٠ هەزار بەرمیل لە نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان، رەوانەی پاڵاوگەکانی ئێران بکرێت یا خود راستەوخۆی هەناردەی ئەم وڵاتە بکرێت.

لە درێژەی بابەتەکەی رۆیتەرز ئاماژە بەوەش کراوە، کە بابەتی گواستنەوەی نەوتی هەرێم و کەرکوک بە رێگەی ئێران دەتوانێ هیواکانی تورکیا بۆ بوون بە چووارەمین رێڕەوی گواستنەوەی وەزی ناوچەکە و ئەوروپا تێکبشکێنێ. لە لایەکی دیکەوە شکستی ئەمریکا لە نزیکبوونەوەی لە هاوپەیمانانی عێراقی، خۆی لە خۆیدا بۆتە هۆی زۆربوونی نفوزی ئێران لە عێراق.

بە پێی راپۆرتەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، بەشێک لەم بابەتە لە سایەی هەوڵەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەگاتە ئەنجام و خودی سوپای پاسداران مەیلی هاتنە ژوورەوەی بۆ بازارگانی نەوتی عێراق هەیە و مەیلێکی دانەمرکاویشە.

هەر چۆنێک بێت، بەرپرسێکی فەرمی بە رۆیتەرزی گوتووە، کە ئارەزوو و هیوای کوردەکان بۆ بوونیان بە گەورەترین هەناردەکەری نەوت، بەرباد بووە و ئێران دەڕوات تا ببێتە یەکەمیینی ئەم یارییە.

رۆیتەرز لە درێژەی راپۆرتەکەی دەنووسێت: تورکیا و ئێڕان، کە بەشێکی زۆر لە کوردەکانی تێدا دەژی، لە پرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نیگەران بوون و ئەم مەسەلەیان وەک فاکتەرێکی هەڕەشە بۆ سەر خۆیان لێدەدایەوە. هاوکات لە گەڵ ئەوەی، کە ئەمریکا داوای لە کوردەکان کردبوو، کە جارێک خۆیان لە قەرەی ئەم پرسە نەدەن.

رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە خۆجێیەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە ناکۆکی ناوخۆیی حزبەکان بووە هۆی تێکشکانی پرۆسەی سەربەخۆیی. هەر چەند، کە پارتی دیموکراتی کوردستان  بە پێچەوانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە دژی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بە رێگەی ئێرانەوە بووە.

شێرزاد یابە، راوێژکاری یەکێتی نیشتمانی بە رۆیتەرزی گوتووە، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرەوەی حزبەکەی لە گەڵ ئێران و عێراق، سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەر عەباس دانوستانیان کردووە.

هەر چۆنێک بێت بابەتی لێدانی هێڵی گواستنەوەی نەوت، سەرئەنجام لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و وەزارەتی نەوتی ئێران، رێککەوتنی کۆتایی لە سەر کرا. بە قەیراناوی بوونی دۆخی هەرێمی کوردستان لە دوای نیوەی ئۆکتۆبەر، هەناردەی نەوتی ئەم ناوچەیە رۆژانی تا ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، کە زیانەکانی تاکوو ئێستا نزیک بە یەک ملیار دۆلار بەراورد دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com