ستراتیژی سعودیە بۆ دوور خستنەوەی عێراق لە ئێران

0

سەرچاوە: الجزیرە

راگەیاندنی پێکهێنانی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان سعودیە و عێراق، بە ئامادەبوونی سەلمان بن عەبدولعەیزی، شای سعودیە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رێکس تیلێرسەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەربارەی مەرجەکانی ریاز، بۆ بوونی پەیوەندی لە گەڵ بەغدا بە پشتیوانی واشنتۆن، هەڵگری کۆمەڵێک ئاماژەی گرنگ بوون.

هەڵکشانی ململانێکانی نێوان ئێران  وسعودیە،بۆتە هۆی ئەوەی کە ناوچەکەکانی جێی ململانێی ئەم دوو وڵاتەش بەرجەستە ببنەوە. یەکێک لەم وڵاتانە عێراقە، کە سعودیە هەوڵی دوور خستنەوەی لە ئێران دەدات و هاوکات هەوڵیش دەدات، هاوسەنگی هێزی تێدا پێک بهێنێ.

سعودیە، سەر لە نوێ بە نیازە بەراورد و هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ تواناکانی خۆی لە عێراق بکات. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە عێراق، کە لە دوای ٢٠٠٣وە، هەژمونی ئێران رووی لە زیادبوون بووە، ریاز کۆمەڵێک کارتی بەدەستەوەیە کە گرنگترینیان کارتی ئابورییەوە.

ریاز، پێداچوونەوەی بە هەڵوێستەکانی خۆیدا کردووە و هەوڵ دەدات،  رەوتی سەدر و عەبادی بۆ لای خۆی رابکێشێت.ئەم هاوكێشە نوێێەی سعودیە، کە دەکەوێتە چوارچێوەی ململانێکانی لە گەڵ ئێران، بە تایبەت لە یەمەن و لوبنان.

سعودیەکان بە باشی تێگەیشتوون، کە خستنە ژێر رکێف یان بێ لایەن هێشتنەوەی عێراق لەم ململانێیە، لە رووی ستراتیژیەوە گرنگە، بە تایبەت کە عێراق چەقی دەسەڵاتی ئێرانە لە ناوچەکە. هاوکات سنووری دوورودرێژی لە گەڵ سعودیە هەیە.

بە دەسەڵات گەیشتنی عەبادی، لە ساڵی ٢٠١٤، رێگەی بۆ گرێدانەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و ریاز فەراهەم کرد.

عەبادی، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی بەغدا  و-وڵاتانی عەرەبی کەنداو، وەک ئەولەوییەتێکی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دیاری کرد. لێرە بەدواوە بوو کە سەردان و هاتووچۆی شاندی سیاسی و نوێنەرایەتی نێوانیان دەستی پێکرد. رەنگە، گرنگترینی ئەم سەردانانە، سەردانەکەی عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ بەغدا بێت کە لە فێبریوەری ٢٠١٧ گەیشتە ئەنجام. ئەم سەردانە، دەستپێکی هاوکێشەی نوێی سعودیە بوو لە عێراق.

قۆناغی دوای داعش

دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی داعش لە عێراق، سعودیە بە پاڵپستی ئەمریکا هەوڵ دەدات  لە کایەکی هاوسەنگی لەم وڵاتە، لایەنێکی هەرە چالاک بێت. بە تایبەت کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق نزیک دەبینەوە.

ریاز ئەم پلانەی بە رێگەی باڵادەستی ئابوری و بە گوتەی زیاد العجیلی، رۆژنامەنووسی عێراق بە رێگەی کۆنتڕۆڵی سنوردار، بە بەرنامە ئەنجام دەدات کە ئامانجی دوایی لەم پلانەی دوور خستنەوەی شیعەکانی عێراق لە ئێران و گەڕانەوەیان بۆ باوەشی جیهانی عەرەبییە کە بۆ ماوەی ١٤ ساڵە لێی دوور کەوتۆتەوە.

احمد الابیض، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی لەم بارەوە بە کەناڵی جەزیرەی گوتووە، سەردانەکەی موقتەدا سەدر بۆ ریاز زیاتر لە فۆرمی پلانێک بۆ راکێشانی رەوتی شیعەی عەرەبی لە عێراق، بە نوێنەرایەتی سەدر و هەروەها پێکهێنانی هاوسەنگی لە گەڵ رەوتی شیعەی ئێڕانی.

جەزیرە دەنووسێت، شرۆڤەکارانی سیاسی پێیانوایە، کە عەبادی بە رێگەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، دەیهەوێ هەژمونی بەربڵاوی ئێران لە ناوچەکە کەم بکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا تەرکیزی خستۆتە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا  و ریاز، وەک ئەولەوییەتێکی ستراتیژی ئیدارەی ترەمپ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە عێراق و ناوچەکە.

هەر لەم پەیوەندیەدایە کە رێکس تیلێرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سعودیە هان دەدات کە لە رووی سیاسی و داراییەوە یارمەتی عێراق بکات.

کارتی ئابوری

بەر لە دامەزرانی ئەم ئەنجومەنە، گەورەترین شاندی بازرگانی سعودیە سەردانی عێراقی کرد. ئەم شاندە بە رێگەی گەشتی ئاسمانی سعودیە سەردانی بەغدای کرد، گەشتێک بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ راگیرابوو، سەرباری ئەمەش، لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو، بۆ یەکەمین جار ٦٠ کۆمپانیای سعودیە بەشدارییان لە پیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا کرد.

سعودیە بۆ یارمەتیدانی عەبادی، پلان بۆ چەند پڕۆژەیەکی گەورەی ئابوری لە ناوچە هەژارەکانی باشوری عێراق دەکات. یەک لەوان، پرۆژەی وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵ  وئاژەڵانە لە بیابانی سەماوەی عێراق.

ئەم پڕۆژانە، دەتوانن یارمەتییەکی زۆری عەبادی بدەن ،بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەی عێراق.

واشنتۆن و ریاز پێیانوایە، کە ئەگەر سەرکەوتنە سەربازییەکانی دەوڵەتی عەبادی و یەکلاکردنەوەی کەیسی گشتپرسی هەرێمی کوردستان و دەرهاویشتەکانی، سەرکەوتن و دەستکەوتی ئابوری لێ زیاد بێت، لە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان شوێندانەر دەبن. ئەم روانگەیە لە راستیدا سەرکەوتنێکی سیاسیشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژمونی ئێران لە عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com