لە سوریا کێ شەڕی کرد؟

0

نوچەنێت

شەڕی ناوخۆی سوریا، کە لە تەمەنی ٧ ساڵی خۆیدایە، بە رواڵەت لە کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە. ئێستا ئەم وڵاتە کاول بووە. لە لایەنەکانی ئەم شەڕە ٣٤٠ هەزار چەکدار کوژراون.١٠٠ هەزار لە خەڵکی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە. ئەوانەی لە مەرگ دەربازبوونە  و لەم وڵاتە ماونەتەوە، تێچوووی قورسی ئەم شەڕە لە سەر شانیان قورسایی دەکات.

پرسیار ئەمەیە، لەم شەڕە کێ و لە کام وڵاتانە بە وەکالەت شەڕی یەکتریان کرد؟

سەربازانی ئەسەد و هاوپەیمانانی سوپای بەشار ئەسەدن بە ٣٠٠ هەزار چەکدارەوە لە ساڵی ٢٠١١ و لەو کاتەوە، کە خەڵکی سوریا، بۆ گۆڕینی رژێمەکەی هاتنە سەرشەقام. بە ئامانجی پاراستنی حکومەت و دەسەڵات، بەرەوڕووی خەڵک بوونە. ئەم شەڕە بە تایبەت دوای ئەوەی، کە گروپە تیرۆریستییەکان سەریان هەڵدا، گەرمتر بوو. دواتر پشتیوانی سەربازی و سیاسی و لۆجستی تاران و کرملینیشی هاتە سەر.

بەشار ئەسەد، ئێستا پارێزگا سەرەکییەکانی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەوە گرنگتر وەک رابەری سوریا ماوەتەوە.

ئۆپۆزسیۆنی ئەسەد

ئەم بەرەیە دەکرێ لە ژێر ناوی تێکڕای نەیاران و دژبەرانی رژێمی سوریا پۆلێن بەندی بکرێت. کاکڵەی سەرەکی ئەم ئۆپۆزسیۆنە، خەڵکانی ئاسایی بووون، کە خەونیان بە بەهاری عەرەبییەوە دەبینی، بەڵام بەرەبەرە  هێرش و رێکخستنی سەربازی جێگای خۆپیشاندانی سەرشەقامی گرتەوە.

گروپە تیرۆریستییەکان

ئاڵۆزی و پاشاگەردانی زاڵ بە سەر سوریا وای کرد، کە خەلافەتی داعش لەم وڵاتە بێتە کایەوە، خەلافەتێک، کە رەقەی وەک پایتەخت بۆ دیاری کرا. دواتریش داعش توانی پارێزگا سەرەکییەکانی وەک دێرەزوور کۆنتڕۆڵ بکات. چەکدارانی داعش، کە ئێستا تەنها ٥%ی خاکی سوریا-یان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، هۆکاری سەرەکی ئەم کاولکارییە و بیانووی هاتنی هێزە بیانیەکان بۆ ئەم وڵاتە بوون.

کوردەکانی سوریا

کورد لە سوریا ١٥ێ دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێکدێنن. بە پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا تونایان شارە گرنگەکانی وەک رەقە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، لە ئێستادا ٣٠%لە سنورەکانی سوریا و تورکیا-یان لە ژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵدایە.

تورکیا، سعودیە و قەتەر

گروپی زۆرینەی سوننە، لە لایەن سعودیە و گروپەکانی دژبەری چەکدار لەم شەڕە لە لایەن تورکیا و قەتەرەوە پاڵپشتی دەکرێن. ریاز و دۆحە ئەم رۆژانە رۆڵێکی بەرچاویان لە سوریا هەیە، ئەنقەرەش بەم زووانە و لە دوای وتووێژە سێ قۆڵییەکان بەرەرە دەست لە پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ئەسەد لە پارێزگای ئیدلیب هەڵدەگرێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەیتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا

بەرەی هاوپەیمانی، کە ژمارەیەک لە وڵاتانی وەک بەریتانیا و فەرەنسا لە خۆ دەگرێ، بە سەرکردایەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤وە هاتوونەتە ناو گەمەی سەربازی سوریا. ئەم هاوپەیمانییە پاڵپشتی هەرەگەورەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بوو.

ئێران

وەک سپۆنسەری ئەسەد و هاوپەیمانی سوریا و هاوکات وەک بەرگریکاری سەرەکی سوریا بە ئایدیۆلۆژیای “شەهادەت” رۆڵێکی سەرەکی لەم شەڕە هەبووە.

لە شەڕی سوریا، ئێران بە رێگەی پشتیوانی سەربازی و بە رێگەی سوپای پاسداران و منداڵانی سەربازی، کە کۆی ئەمانە لە ژێر ناوی پارێزەرانی حەرەم دەناسرێنەوە، تێچووویەکی قورسی بۆ شەڕی دژ بە داعش و مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات دا.

شەرقولئەوسەت لە شیکارییەکی تایبەتیدا جەخت دەکاتەوە، کە ئێران لەم شەڕە، ئامانجی دیکەش پەیڕەو دەکات، کە لە خۆیدا بۆتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێش.

شەرقولئەسەت لەم بارەیەوە دەنووسێت: ئێران لەگەرمەی ئەم شەڕەدا دەستی داوەتە رفاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بیانی، تاکوو قەرەبووی تێچووی ئەم شەڕە بکاتەوە. بە گوتەی شەرقولئەوسەت، ئێران مەبەستیەتی، کە سەرچاوەیەکی داهات بۆ دابینکردنی باری دارایی ئەم شەڕە بدۆزێتەوە.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی بە شەرقولئەسەتی گوتووە: حزبوڵڵای لوبنان بۆ ئازاکردنی بارمتەکان ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، یان حوسییەکانی یەمەن کە ٢٣٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنیان بە دیل گرتووە.

راپۆرتەکەی شەرقولئەوسەت ئەوەش دەخاتەڕوو: حوسییەکان رەوایی و شەرعییەتی یاساییان نییە، بە پاڵپشتی ئێران و بە رێوشوێنی لەم چەشنە، هەوڵی سەپاندن و چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لە یەمەن دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com