مامەڵەی سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بە ئەلیكترۆنی دەکرێت

0

نوچەنێت- رووداو

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە مامەڵەكانی سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتەکەی بە ئەلیكترۆنی بكات.

بۆ ئەو مەبەستە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 7-12-2017، كۆنفرانسێك لە شاری هەولێر سازبكرێت.

د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری پڕۆژەكە راگەیاند: بۆ ئەو كارە حكومەتی ئازەربایجان ‌و یوئێن دی پی (UNDP)، هاوكاری وەزارەت دەكەن‌. گوتیشی “حكومەتی ئازەربایجان خول بۆ كادرەكانمان دەكاتەوە‌ و (یوئێن دی پی)یش‌ بە هاوكاری وڵاتە كۆمەك بەخشەكان هاوكاری دارایی پڕۆژەكە دەكات”.

ئەو پرۆژەیە چوار ساڵ دەخایەنێت، بۆ ئەو مەبەستە سێ‌ سەنتەر لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی ‌و دهۆك دەكرێنەوە و كۆنفرانسێكیش لەسەر هەمان پڕۆژە ئەنجامدەدرێت.

د. سامی جەلال دەڵێت، دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە ئیتر لە هیچ دەزگایەكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كاغەز نامێنێ ‌‌و سەرجەم مامەڵەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێن، ئەوەش ئاسانكارییەكی تەواو بۆ هاونیشتمانیان دەستەبەردەكات ‌و خەرجییەكی زۆریش لە كۆڵ حكومەت دەكاتەوە. بەڵام تێچووی پڕۆژەیە نەزانراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com