خوێندکارانى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانى هەرێم وەردەگیریێن

0

نوچەنێت

وەزارەتی خوێندنى باڵا زانستى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ناوەندى وەرگرتن لە دیوانى وەزارەت رەزامەندى نیشانداوە لەسەر وەرگرتنى 305 خوێندکارى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

 خوێندنی باڵا، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ماوەى سێ ساڵە وەزارەت لەسەر راسپاردەى د.یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا کارئاسانى تەواوى کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیگەیاند، ئەمساڵ وەزارەت لە 29-11-2017 رەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى 305 خوێندکارى شارى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2017 – 2018.
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا داواى لە خوێندکاران دەکات، بەتایبەت ئەوانەى داواکارییان پێشکەشکردووە لە زووترین کاتدا سەردانى نوسینگەى کەرکووک-ى وەزارەتەکە بکەن بکەن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەى ناوەکانیان و دەستکردن بە مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com