مەحمود عەباس: ترەمپ ناتوانێ مێژووی فەلەستین بگۆڕێت

0
نوچەنێت-مشرق

سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی گواستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم و بە فەرمی ناساندنی ئەم شارە وەک پایتەختی ئیسرائیل،رایگەیاند، کە ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، بە مانای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆکانی ئاشتییە.
مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێەبەری فەلستین،دوای گوتارەکەی ئەمشەوی ترەمپ جەختی کردەوە، کە فەلەستین گەورەتر لەوەیە، کە سەرۆکی ئەمریکا بیهەوێ بەم بڕیارەی، مێژووەکەی بگۆڕێت.
عەباس راشیگەیاند، قودس بۆ هەتایە وەک پایتەختی فەلەستین دەمێنێتەوە و بەفەرمی ناساندنی وەک پایتەختی ئیسرائیل، هیچ ئێعتبارێکی نییە و ناتوانێ باری یاسایی هەبێت.
مەحمود عەباس،ناسراو بە ئەبوو مازن گوتیشی، بڕیارەکەی ترەمپ، لە دژی هەموو بڕیار و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتییە و کۆتایی بە رۆڵی ئەمریکا لە گفتوگۆکان و پرۆسەی ئاشتی هێنا.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com