ئێران: بڕیارەکەی ترەمپ پێشێلکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوتوێی راگەیێندراوێکدا و وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ دیاریکردنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، جەخت دەکاتەوە، کە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم، پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە.

لە بەشێک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: شاری قودس، کە مزگەوتی ” الاقصی” ی لە خۆ گرتووە، بەشێکی جیانەکراوەیە لە خاکی فەلەستین و بۆ موسوڵمانانی جیهان پێگە و گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، گرنگترین فاکتەر  بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داگیرکاری و پشتیوانی بەردەوام و لایەنگری ئەمریکایە لە رژێمی سەهیۆنی و بێبەشکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستینی لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی، واتە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: ئەم بڕیارەی ئەمریکا و سەرۆکەکەی، پێشێلکردنی تەواوەتی بڕیارەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، هەر بۆیە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا مەحکوم دەکەین.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەخت کراوەتەوە، ئێران وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی دووبارەی خۆی بۆ گەلی فەلەستین، جارێکی دیکە جەخت لە سەر بەرپرسایەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان دەکاتەوە، تاکوو گەلی فەلەستین بتوانن بە مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان بگەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com