گۆتریس: رێکاری دوو دەوڵەت بەدیلی نییە

0

نوچەنێت-ئیسنا

پێگەی هەواڵی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە سەر زاری ئەنتۆنیۆ گۆتریس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: پرسی قودس بابەتێکە، کە دەبێ بە رێگەی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل یەکلا بکرێتەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتریس راشیگەیاند: دەمەوێ بە راشکاوانە جەخت بکەمەوە، کە رێکاری دوو دەوڵەت، هیچ جێگرەوە و بەدیلێکی نییە.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت، تەنها بە کردەیی بوونی رێکاری دوو دەوڵەت و دیاریکردنی قودس، وەک پایتەختی ئیسرائیل و فەلەستین، کە خەون و ئارەزووە رەواکانی دوو لایەن بەدی دێت.

گۆترێس  هەروەها گوتی، کەم نین ئەو کەسانەی، کە عەتفێکی تایبەتیان بە نسیبەت قودسەوە هەیە، ئەمە بابەتێکی تازە نییە و بە درێژایی سەدان ساڵی رابردوو، بوونی هەبووە و هەر بەو شێوەش دەمێنێەوە.

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی سەرانی ئیسرائیل و فەلەستین بۆ سەر مێزی دانوستان و وتووێژ دەخاتەڕوو و دەشڵێت “دەبی گفتوگۆیەکی مانادار لە نێوانیاندا دەست پێبکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com