تێرێزا مەی: بڕیارەکەی ترەمپ بنیاتنەر نییە

0

نوچەنێت-دیلی میل

لە درێژەی کاردانەوە و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەرامبەر بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ بەفەرمی ناسینی شاری قودس وەک پایتەخی ئیسرائیل، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وێڕای مەحکوم کردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، جەختی کردەوە “بەریتانیا لە پشتیوانی کردنی رێگە چارەی دوو دەوڵەتی بەردەوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت، لە گرنگی و بایەخی قودس تێدەگەین و هەڵوێستمان لە بارەی پرسی ئەم شارە نەگۆڕاوە.

مەی گوتیشی، بە نیازە لەم بارەیەوە گفتوگۆ لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ بکات و جەختیشی کردەوە، کە چارەنووسی ئەم شارە دەبێ بە رێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی فەلەستینی و ئیسرائیل دیاری بکرێت.

سەرۆکوەیزرانی بەریتانیا راشگەیاند: لە ئەنجامدا، ئەوەی مەبەستمانە دیاریکردنی قودسە، وەک پایتەختی هاوبەشی دوو وڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com