فوئاد مەعسوم بۆ فەلەستینییەکان: یەکهەڵوێست بن بۆ بەرگریکردن

0

نوچەنێت

سەرۆککۆماری عێراق بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە و هۆشداریی دەداتە ئەو وڵاتە و داوا لە فەلەستینییەکان دەکات یەکهەڵوێست بن.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٦-١٢-٢٠١٧، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم دەرکرد و تێیدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە لەماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاو بووەتەوە، فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق هۆشداریی داوەتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و  رایگەیاندووە، بڕیارەکەی ترەمپ دەبێتە هۆی کاردانەوەی خراپ لە ناوچەکە و جیهان.

فوئاد مەعسوم هەروەها رایگەیاندووە، کە عێراق بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە شاری ئۆرشەلیم ”بە توندی“ رەتدەکاتەوە و بە پێشێلکارییەکی دیاری یاسا جیهانییەکانی دادەنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە فەلەستینییەکانیش دەکات، یەکهەڵوێست بن بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com