تیلێڕسۆن: کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس دەکەین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە بە پەلە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەکات بۆ ئۆرشەلیم.

رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشێگەیاندووە، ئەم بڕیارەی ترەمپ دوای راوێژ لە گەڵ زۆریەک لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی واشنتۆن دراوە.

تیلێرسۆن جەختیش دەکاتەوە، کە ئەمریکا باوەڕێکی قووڵی بەوە هەیە، کە دەرفەت بۆ پێکهێنانی ئاشتی بوونی هەیە. گوتیشێ، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانمان لە وڵاتانی جیهان، پلانێکی ئەمنیمان ئامادە کردووە.

بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان، ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکایان مەحکوم کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com