ترەمپ داوا دەکات سعودیە رێگاکان بەرەو یەمەن بکاتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیانێکدا دەربارەی شەڕی یەمەن دەڵێت، فەرمانم بە بەرپرسانی ئیدارەی خۆم داوە، کە پەیوەندی بە سەرانی سعودیەوە بکەن و داوایان لێ بکەن هەر چی زووتر رێگە بدەن، کە خۆراک و سووتەمەنی و دەرمان بۆ خەڵکی لێقەوماوی یەمەن بەرێ بکرێت.

ترەمپ راشێگەیاندووە، کە ئەم کارە، دەبێ بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە، هەر چی زووتر جێبەجێ بکرێت.

سعودیە دوای ئەوەی، کە لە ٤ی نۆڤەمبەر حوسییەکان هێرشی موشەکییان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ریاز، تەواوی سنوورە ئاسمانی، زەمینی و دەریایەکانی بەرەو یەمەن داخست.

بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە فریاگوزاریەکان داوایان لە سعودیە کردووە، کە بۆ پێش گرتن بە روودانی کارەساتی مرۆیی، گەمارۆکانی سەر یەمەن هەڵبگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com